
ده‌كرا من پێت نه‌ڵێم
خۆشمده‌وێى
يان ده‌كرا پێت بڵێم
حه‌زم لێته كه توڕه ده‌بى
چ ده‌بوو ئه‌و ڕۆژه زياتر
به‌سه‌ر مندا هاوارت نه‌كردايه
تا من عاقڵ و بێده‌نگ دابنيشم
ده‌كرا من ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى ماومه
ببه‌خشمه ئه‌و رۆژه‌ى له ڵێوه‌كانت
وشه‌كانى خۆشمده‌وێى
په‌رت ده‌بوون
من ئێستا سه‌رمامه
وشه‌كانى تۆ گه‌رمم ده‌كه‌نه‌وه
عاشقى شه‌ڕه‌كانتم
حه‌زده‌كه‌م سپێدان زوو
نيوه‌ڕۆيان دره‌نگتر
ته‌باشيرى ده‌ستت فڕێ بده‌ى
ئێواران دره‌نگتر سلاو بكه‌ى
چ ته‌نيام چ دره‌نگ ده‌گه‌م
ڕێگاى ئێمه
دۆزينه‌وه‌ى خۆشبه‌ختى نييه
منى هيلاكى ڕێگاى ناسينه‌وه‌ى تۆم
له شه‌وى تاريكى دا
وه‌ك ئه‌و ژنه‌ى دراوسێمان
هيچ ناڵێ ته‌نها سپێدان
به بزه‌كانى ده‌زانم
ده‌ڵێ به‌يانى باش
ده‌كرێ مرۆڤ هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى
به كه‌سێك ببه‌خشێ
كه پێى نه‌گوتووه
خۆشمده‌وێ ده‌كرا تۆ وانه‌باى
ئێواره‌يه و من مه‌ست نابم
سه‌رما ددانه‌كانم هيلاك ده‌كا
پاڵتۆى پياوێك
به‌سه‌ر سه‌رم داده‌م
پياوێكى بێ ئامانج جگه‌ره داده‌گيرسێنێ
پێكێكى پڕ ده‌ڕژێ
من دڵم خێرا لێده‌دا
لێوه‌كانم ده‌له‌رزن
زمانم له گۆكه‌وتووه
من سه‌رمامه وشه‌يه‌ك ده‌مدۆزێته‌وه
ده‌ستم له‌ده‌ستى ئه‌و ئاڵاوه
من له‌ڵێوه‌كانم فێرده‌بم
له‌ڕۆيشتنى ڕێگاى دوور نه‌ترسم
ده‌ستى چه‌په‌م
كاتژمێرى كۆنى ژنێكه
له‌خه‌ره‌ند فێربووه
له‌كه‌وتن نه‌ترسێ
له عيشقدا حه‌زده‌كا بمرێ
ئه‌و حه‌ز ده‌كا كه باران ببارێ
تا دره‌نگتر له فرينى كۆتره‌كانى ئێره بگات
تا له لێواره‌كانى بونى كه‌وتن
بيزانێ عيشق پڕه
له بارانى نه‌رم و شه‌ڕى جوان
له ناسينه‌وه‌ى دوێنێ
سه‌فه‌ره‌كانى ڕێگاى ناسينه‌وه‌ى ڕێگاى دوور
كاتێك ده‌ستى ده‌گرم
كاتێك ده‌ستم ده‌گرێ
من حه‌ز له ڕێگاى دوور دوور ده‌كه‌م
ئه‌و له ده‌نگى بێده‌نگى رێكا
دوور دوور چاوه‌كانى
گه‌ش گه‌ش ده‌ڕوانێ
من عيشقى ئه‌و و ژيان و
منداڵى ئه‌وم خۆشده‌وێ
ژيانێكى دى قه‌رز ده‌كه‌م
تا بتوانم له كاتى بارينى باران دا
ناوێكى دى بدۆزمه‌وه له جياتى
عاشق بوونى گيا
خوناوى سه‌ر گوله‌كانى گيا
پێكردنى جگه‌ره‌يه‌كى ده‌ستى تۆ
پڕكردنى پياڵه‌يه‌كى پڕ له شه‌راب
يان گوێگرتن له ئاوازێك تۆم له‌بير بباته‌وه
له كاتى من مه‌ست ده‌بم
كه پێت ده‌ڵێم عاشقتم
من له مرۆڤ بوونمدا
ده‌كه‌وم به‌لام ناشكێم
ڕێك له‌فڕينى ئه‌و كۆتره ده‌چم
بۆ گه‌رم بوونه‌وه‌ى خۆى
خۆر ده‌كاته ڕێگا
ده‌كاته مال ماڵێك بۆ ئازادى بوونى
ده‌فڕێته سه‌ر ئه‌و لقانه‌ى با ناتوانێ بيشكێنێ
سه‌رما له سه‌رما بڵه‌رزێ
عيشق له عاشق بووندا بمرێ
په‌پوله له ده‌ورى چرا جوان بسوڕێنه‌وه
بۆ مردن ژيان قه‌رز بكه‌ن
من رۆژى ده‌سپێكى ناسينه‌وه‌ى تۆ ده‌ناسمه‌وه
من رۆژى ناسينى تۆ ده‌كه‌مه رۆژى
فڕينى په‌پوله و دۆزينه‌وه‌ى ژماره‌كانى پێك ده‌چن
ده‌كرا من پێت نه‌ڵێم خۆشمده‌وێى
ده‌كرا وشه‌يه‌ك بدۆزمه‌وه له كاتى توڕه‌بوونى تۆدا
له كاتى ڕێگا نزيكتر ده‌بونه‌وه
كه ژيان جوانتر ده‌بوو له كاتى فڕينى فڕۆكه‌يه‌ك
له كاتى نيشتنه‌وه‌ى مردن
چ جوانه ژيان له كاتى تۆماركردنى مردن
كه باران ببارێ ته‌مه‌ن هه‌واڵى من ده‌پرسێ