
بەشی(٣٥)
پشکنینی (دی ئێن ئەی) بۆ کوردبوونیان بکەن
لەو سەردەمی چوونە سەرمەریخ و مانگ و ئەو هەموو تەکنۆلۆژیا و ڕۆبۆت و شتەدا، کورد هێشتا لە چاخی بەردین و قۆناغی بەستەڵەکی ئەقڵ و لە غەیبووبەی هۆشیاری و ئەشکەوت فیکریدا دەژیت !
بەهار ئەو خەڵکە فڕی بۆ ئاسمان، کەچی ئەو کۆیلە کەلەپووتانەی ئێمەش هێشتا خەریکی لستنەوە و مژینی کێری سیستەمی دەرەبەگایەتی و قانوونی ئاغایەتی و پێڵاوی کوێخایەتی و دەستی موختارچیێتین !
دانیشن موختار هات، بێدەنگ بن موختار هات، ڕاکەن مۆختار هات، بخەون موختار هات، هەستنەوە موختار هات، وریابن موختار هات، پشوودەن موختار هات، ڕێک بوەستن موختار هات، گان بکەن موختار گووتی، گان بدەن موختار گوتی، کۆجیتۆی موختار، من موختارم لە پشتە، کەواتە من هەم، ئیزا قال ئەلموختار و قال اللە.
موختار وەهای گوت، موختار بڕیاریدا، موختار توڕەبوو، موختار پێدەکەنێت، موختار گریا، موختار هەڕەشەی کرد، موختار جوێن دەدات، موختار دوێنێ موستەشار و جاش و جەیشی شەعبی و بەعسی بوو، موختار ئەوڕۆ پاڵەوانێکی نەتەوەپەرست و نیشتمان دۆستە، موختار بەیانی هەر خوا خۆی دەزانێ چییە !
بەهار دڵنیابە، لە ڕۆحی سەگێک بۆیان هاتبێتمەوە، دێمەوە و پێیان دەڵێم:بوەستن هەی خۆفرۆشینە.
ئێوە کێ کێ دایکتان بگێت، ئەو باوکتانە. ئێوە تا دوێنێ هەمووتان حیز و فەساد و گەوادی بەعس بوون، کەچی ئەمڕۆ هاتوون کوردایەتی و مەردایەتی و خۆفشکردنەوە بە سەروینی خوێن و دەمار پاک و ناسیۆنالیست دەفرۆشنەوە !
پێیان دەڵێم:
ئامۆژگاریم ئەوەیە بۆتان، کە بۆخۆتان ئاقڵ ئاقڵ، لێی دانیشن و چیتر خۆتان بەسەر خەڵک و خوا فشنەکەنەوە و دەم لە بابەتی لەخۆتان گەورەتر و سەرووی ئاستی خۆتان نەکوتن و لە ڕووتان نەیەت جارێکیتر، باسی کوردایەتی بکەن و کوردبوون بە سەروین بفرۆشنەوە.
تا مەلەفی موستەشاربوون و ڕەفیق حیزبی بوون و جاشێتی بوون و بەعسیبوونتانم هەڵنەداوەتەوە.
دەنا قەسەم بە خوێنی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری، من سەروینی زۆربێژم و قسە بکەم، بێدەنگ نابم و نایبڕمەوە، تا حەوت پشتیترتان بە ساقەی خۆڵی سەر گۆڕەکەی پێشەوا قازی و شەهید لەیلا قاسمتان نەکەم و ئابڕووتان نەبەم.
کوڕە ئێوە تا دوێنێ زمانتان لە پێشمەرگە دەدا و هەواڵتان دەدا بەعس، خێرا وەرن ئەوەتا مەفرەزەکی موخەڕیبەکان هاتوونەتە دێ. دەیان و سەدان ڕۆڵەی کوردتان لەسەر کوردایەتی بە گرتدا و ڕادەستی بەعس و گەرووی پەتک و دەمی مەرگ و ئەژدیهای ناپاکی کرد.
کەچی ئەمڕۆ هاتوون بە ڕووێکی زۆر قایمانە، خۆتان لە ئێمە کردووە بە ژاندارکی شۆڕشگێڕ و فس فس پاڵەوان و سۆپەرمانی نەتەوەیی !
مێژوو و نەفسولشوجاعتان جوانە، گەوادینە.
شوکور بڕۆن هەموو لاپەڕەکانی مێژووی ژیانی سەروین هەڵدەنەوە و پەڕه پەڕە، بە زڕەبین بیپشکنن، نەک یەک دەمژێر، بگرە یەک خوڵەکیش ناپاکی نیشتمانی تێدا نابیننەوە و سەروین جگە لە شانازی و لاپەڕەی سپی، هیچ پەلەیەکیتری ڕەش لە تیانووسی کردەوەکان و مێژووی خۆی تۆمار نەکردووە.
ئینجا باوەشتان پێ بڵێم: وامەزانن سەروین بە فشەفشی موختار و هەڕەشەی خەنجەر و مۆرەی سمێڵ و شمشێری دەستی جوندەکانی خێڵ دەترسێت و پاشەکشەدەکات و بێ دەنگ دەبێت، یان بێ دەنگ دەکرێت.
ئەوە مەحاڵە و لە خەونیش من هەم، تا بکەومە گیان و ڕۆحە ئەهریمەناوی و ناپاکەکانتان هەڵا هەڵا بکەم.
وەک چۆن ئێوە هێشتا سەدا یەکی ئەقڵی خۆتان بەکار نەهێناو، سەروینیش جارێ سەدا یەکی هێز و وزەی خۆی لەگەڵتان بەکار نەهێناوە.
من بێ دەنگ نابم لە ڕیسواکردن و سوککردنی جاشەکان و ئێوەی جاشی دوێنی و ناسیۆنالیستی ئەمڕۆ، بێ منەت بن و بڕۆن هەرچی خەنجەر و ئاغا و دیوەخان و کۆشک و موختار و خێڵ و سمێڵتان هەیه، بیهێنن و وەرنە گۆڕەپان. دڵنیابن، دەدۆڕێن و سەروین پشتان دەدات لە عەرزدا.
ئەوەش بزانن کە سەروین وەک ئێوە، هیچ ئاغا و موختار خێڵ و سمێڵێکی لە پشتەوە نییە و ئەوەی سەروین هەیەتی و پێی ڕووبەڕووتان دەبێتەوە، تەنها بوێرییەکەیەتی.
کوڕە گەر ئێوە بە کێر و سمێڵ و خێڵەوە بنازن و لە هەناوی نەریتێکی گوواوی و مەزهەبی کۆیلایەتی و منداڵدانی ئاغایەتی و کوێخایەتییەوە هاتبن، ئەوە منیش شانازی به میتکەمەوە دەکەم و لەناو مناڵدانی چەمکی یاخیوونەوە لە دایک بووم و هاتووم.
بەهار:ناپاکی و پەتای دەردە كوردی، مێژوویەکی کۆنی هەیه و کورد بە درێژایی مێژووی کورد بوونی خۆی، هارپاکی ناپاک و حەسەن خەیری و عیسمەت ئینۆنۆ و مشیری حەمەی سلێمان و تەها یاسین ڕەمەزان و مەلای خەتێ و مەلا ئیدریسی بەدلیسی و مەحمود ئالیكانی و یەزدانشێر و جاش و جەیشی شەعبی و کەواسووری سوڵتان و سوارەی حەمیدییە و وەرگێڕی بێگانەی لێنابڕێت.
لە ئیمپڕاتۆڕی مادەکانەوە پێداوەرە خوارەوە، تا بە قەرەداغی ئێستا دەگەیت.
ناپاکی و جاشایەتی لەناو کورددا، مێژوویەکی دێرینە و درێژی هەیه. بڕۆ مێژووی بنەماڵە گەورەکان و خێڵ و عەشیرەتە بەناوبانگەکان و کەسایەتییە ناسراوەکانی کورد بخوێنەوە، بزان چی جاشایەتی و ناپاکییەکیان لە دەرحەق گەل و نەوەتەوە و خاکەکەی خۆیان کردووە و چەندە خۆفرۆش و هاوکاریی کۆڵۆنیالیزم و داگیرکەرانی کورد بوون.
هەر سەیری میرنشینی بابانییەکان و میر و پاشایەکانی ئەو ئەمارەتە بکە، " میرەکانی بابان دەیان جار لەشکری داگیرکەری تورکی و فارسییان هێنایە سەر ئیمارەتەکەیان و بە داگیرکردنیاندا. رۆژێک برازا پێش لەشکری والیی بەغدا دەکەوت و سلێمانیی دەدایە دەستی سوپای داگیرکەر، ڕۆژێک مام سوپای ئێرانی دێنایە سەر ئیمارەتی بابان. ئەوەندە دڵگرانم بە مێژووی داگیرکاری، نامەوێ ئەو جارانە یاد کەمەوە کە حاکمانی بابان لەشکری بیگانەیان هێناوەتە سەر یەکتر.
چیرۆکی ئەردەلانییەکانیش زۆر لە چیرۆکی بابانییەکان پاکتر نییە، بە ڕادەیەک خیانەت بەربڵاو بووە کاتێک سەرۆک وەزیران و هەمەکارێکی کوردی ئەردەڵانی نامە بۆ شای ئێران دەنووسێ و داوای لێ دەکات کە سوپا بێنی و داگیریان کات ”چونکە ئێستا لە هەموو کاتێک ناتەباتر و خراپترین“٭
بەهار:گەشتووم بەو بڕوایەی کە ئەو کوردە بۆرەیە هەرگیز، واز لە خۆ بەکەم زانی و جاشایەتی نایەنێت و چاک نابێت.
دەزانی کوردی ئێستا ئەو کوردە ئاری ڕەگ و میدیی ڕەسەنەی جاران نییە؟
ئەو کوردانەی کە لە چیاکانی زاگرۆز نیشتەج بوون. ئەوەی ئێستا زۆربەی دی ئێن ئەی و کرۆمۆسۆماتی گوواوی بووە. خوێنی جاشایەتی و خۆ بەکەم زانی چووەتە دەماری و کێری مازوخییەت هەست و شعور و بیرکردنەوەی گاوە.
ئەوە نییە شێوەمان تێکەڵییەکە، بەشێک لە مەغۆل دەکەین و بەشێک لە عەرەب و بەشێک لە پارس و بەشێک ئەوروپی و بەشێک یونانی و ئیغریقی و بەشێک ئەفریقی و بەشێک لەکەر و بەشێکیش لە گوو.
بەهار:لەگەڵ ڕوخانی ئیمپڕاتۆڕییەتە مەزنەکەی میدیا، هەرجارە و نەتەوەیەک، بەناوی فتوحات و ئایین و دیموکراسییەت و فەلسەفە و ئیدەلۆژیا و چی و چییەوە،
هاتووە، یان خۆمان هێناومانە و بوویان بووین به کەواسۆری سوڵتان و مامەحەمەیی و گەوادی و جاشایەتی و ئەزبەنی ئەزبەنی و نۆکەریمان بۆ کردوون و به وەکالەت شەڕی ئایین و مەزهەب و ئیدەلۆژیا و خۆتڕێن و شتمان بۆ کردوون و سواری داک و داپیر و خوشکەکانی خۆمان کردوون و سەرەنجام ئەو نەوە کەر و موشەکەل و ناجسن و گوواوی و ناڕەسەنەی لێ دەرچووە.
وەکو تورکە چاو بچوک و مەغول و عوسمانییەکان دەچوون ئەوروپی قەوقاسیایان دەکردن بە کۆیلە و سواری خۆیان دەکردن و ئەو چاوشین و قژ زەرد و قن سوورانەیان لێ دەرچوون.
بەهار گاڵتە ناکەم، ئەم کوردە بۆرە هیچ و پووچە، ئەو کوردە ئێزدایی و ڕەسەنەی سەردەمی میدیەکان نین.
ئەوانە عەرەب و تورک و پارس و ئەم و ئەو جیماعیان لەگەڵ جیناتی باب و باپیرانیان کردووە.
قەحپەیێ دەبێ بە زوڕناژەنی بێگانە و دڵی بۆ فەڵەستین و عەرەب لێدەدا و یەکێ دەبێتە سەندرێلای شاشەی عەرەب و گەوادێکیترمان دەبێت به دەم ڕاستی عوسمانلییەکان و سوارەی حەمیدییە و کەوا سووری سوڵتان و داڕێژەر و تیۆڕسەنی فیکری نەژاد پەرستی تورک و گەوادی بۆ ئەتاتورک دەکات و بە دایک و خوشک و برا کوردەکانی خۆی دەڵێت تورکی شاخاوی و گەوادێتر دەبێت بە جەیشی شەعبی و موستەشاری دوژمن و جاشایەتی بۆ سەدام و پرۆژە و پیلانی عرووبەدەکات و یەکێتری لە نموونەی بنەماڵەی ڕەزا شا و بنەمالەی ئەسەد کە لە بنیاتڕا پەهلەوی کورد و کاکەیی کوردن، بە دڵ و گیان دەبن بە خزمەتکاری بەعس و پار.
بەهار:دەی بابچن پشکنینی (دی ئێن ئەی) بۆ کوردبوونیان بکەن، بزان نیوەی زیاتری تورک و پارس و عەرەب و ئیغریقی و ئەفریقی دەردەچیت یاخود نا !
ئەو جۆرە کوردەی هەر دەڵێی فرچکی به گەوادی و خۆ بەکەم زانی گیراوەتەوە.
-------------
٭جەبار جەمال غەریب،خوێندنەوەیەکی کولتووری بۆ شکستەکانی کورد..، ماڵپەڕی(باس نیوز)05/12/2017 .