خانمە هونەرمەندێكی ناسراوی کورد لە بواری کۆمیدیادا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و لە ئێستاشدا چارەسەری تەندروستی وەردەگرێت.

بەیان مەحمود ناسراو بە بەیان بۆمبا ماوەیەکە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

بەیان بۆمبا لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کە شێرپەنجە نەبووەتە ڕێگر لە کارە ھونەرییەكانی و ئەو لە نواندن بەردەوام دەبێت. 

بەیان مەحمود عەلی ناسراوە بە (بەیان بۆمبا) ساڵی (١٩٦٥) لە گەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە، دواتر نواندنی لە بەشی سینەمای زانکۆی سلێمانی تەواوکرد و سەرپەرشتیاری هونەرییە لە چالاکی خوێندنگاکانی سلێمانی.

بەیان بۆمبا یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە دیارەکانی کورد و ماوەی زیاتر لە (٤٠) ساڵە کاری هونەری دەکات.

ئەم خانمەهونەرمەندە بە گشتی لە (٨٥) کاری شانۆ و دراما و فیلم-دا بەشداری کردووە بە نموونە، شانۆکانی (گەڕان بە دوای دەستگیرانداری، مێوژی بەرخۆر، هێشتا قسەکانمان تەواو نەکردووە، میراتی، موختار و ژنانی گەڕەک، بەنی عێز، قەرەج و …هتد).

کوردیپێدیا - بەیان بۆمبا

روونکردنەوە لەبارەی هەواڵی مردنی بەیان بۆمبا دەدرێت - BMC

بۆمبا: حه‌زم له‌ كه‌بابه‌ و جوانكاریی‌ ڕووخسار به‌ گرنگ نازانم