شاناز جەمیل

ڕۆمانی ژن سێ بەشە بەشی دووەمی لەئامێزم بگرە بەشی سێیەمی ئاوێنەی ژنێک ، لەلایان هاوڕێی ئازیزمان Rewas Ahmad Banixelani  ( ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی ) نووسراوە ئەو ڕۆمانە خۆی لە ( 240 ) لاپەڕە ئەبینێتەوە ، ڕۆمانێکە دەتوانم بڵێم بە دیدگایەکی زۆر ژنانە نووسراوە لەهەمان کاتدا ڕۆمانێکە وەکو پێویستیەک بۆ ئافرەتان پێویستە بیخوێننەوە بۆ ئەوەی ڕوئیایەکی هەبێت لەسەر ئافرەتان بەگشتی وەبەتایبەتی ئافرەتانی ڕۆژهەڵاتی بەگشتی ، 

بەڕێزان من کاتێک ئەو کتێبەم خوێندەوە بەڕاستی باس لە ڕووداوی کچێک دەکات ناوی هەتاوە هەتاو کچێکی زۆر جوان و شۆخ و شەنگ و سەرنج ڕاکیش بوو 

دایک و باوکی بە خۆشەویستی زەواجیان کردبوو ئەو خێزانە پێک هاتبوون لە شەش کەس سێ براو خوشکێک و دایک و باوکی ، 

عەوڵە سوورکە دەکاتە باوکی هەتاو بەزاز بوو دوکانی کوتاڵی هەبوو دوو منداڵی کەمئەندام بوون ، باوکی خۆشەویستیەکی زۆری بۆ هەتاو هەبوو دەی ووت من هەتاوم بۆچیە ئەوەتا هەتاوی من عەوڵە سوور دەمرێت مردنێکی کت و پڕو ناوەخت کارێکی وا جەرگبڕانەی کردبووە سەر ڕەعنای ژیانی لەپێش چاو ڕەش ببوو ڕەعنای دایکی هەتاو لەگەڵ خەمی نەبونی هاوسەری و منداڵەکان و دوکانەکەدا مایەوە تادەهات توانای کەمتر دەبۆوە ماندوبونی زۆر پێوە دیار بوو ، بەڵام هەرچۆنێک بێ هەوڵی دا هێزو توانای بەخۆی بدا تاوەکو بتوانێ منداڵەکانی گەورە بکات و بەباشی پەروەردەیان بکات نەی هێشت بێ نازی باوکیان پێوە دیاربێت ڕەعنا بوو بەدایک و باوک بۆیان

سەرباری ئەوەش کاری درومانی دەکرد بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی دەستەبەر بکات ، 

هەتاو دوای مردنی باوکی شۆک ببوو زمانی لەقسەکردن وەستا تامەوەیەک دوای ئەو ڕووداوە دلێری براشی لەدەستدا و مرد ئەویان کەمئەندام نەبوو ، ڕەنگە ئەو ڕووداوانە بەسەر زۆرێک لەکچانی کورد هاتبێت لەماوەکانی ڕابردوو  ،

بەڕێزان خوێنەرانی ئازیز کاتێک ئێمە باس لە کتێب دەکەین ڕەنگە زۆر جاری واهەبێت کە کتێبمان خوێندبیتەوە پاش خوێندنەوەی گەیشتبینە ئەو قەناعەتەی کە ئێمە نەمان توانیووە ئیستیعابی یان هەزمی بکەین وەکو ئەوەی کە هەیە تەنها لە ڕووداوەکە یان بابەتەکە تێگەیشتوین بەڵام نەمان توانیووە هەمووی وەکو خۆی هەزم بکەین ، تەبیعەتی کتێب وایە ناکرێ نەتۆ نەهیچ کەسێکی تر نەیتوانیووە کتێب بەتەواوی هەزم بکات بەڵکو هەوڵیداوە کە کتێبی خوێندبێتەوه و نائاگایانە یان بێ ئەوەی کە بۆخۆی بێ کتێب بویتە هۆکاری ئەوەی کە کۆمەڵێک پرسیاری لادروست ببێت و کۆمەڵێک سەرنج و تێبینی لەلا دروست بێت من وای لێ تێگەیشتووم ،، کاتێک باسی کارەکتەری سەرەکی ناو کتێبەکە دەکەم کە کچێکە هەست دەکەم ڕووداوێکە بەسەر زۆرینەی کچانی ڕۆژهەڵاتی هاتووە ئەوەش دەلالەت لەوە ئەکات کە هەر ئافرەتە یانی بەگشتی لە کۆمەڵگە دواکەوتوەکان بەبەردەوامی بۆتە قوربانی لەبەینی دایکێکی میهرەبان و باوکێکی توندوتیژ یان جاری واهەیە دایک و باوکێکی توندوتیژە بەگشتی هەشمانە باوکێکی میهرەبان و دایکێکی توندوتیژیشمان هەیە ، بۆیە ئەو کتێبە وات لێ دەکات بەرچاو ڕوونیت بۆ دروست ببێت لەوەی کەتۆ بەبەردەوامی لەناو موشتەمەعێکدا دەژی ئەوشتەمەعەی کە کێشەی بەبەردەوامی بۆ ئافرەت دروست دەکات و خودی ئافرەتیش کێشەیەکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگاکە ..

هەتاو کوڕێک دێتە خوازبێنی ئەو کوڕە لە ئەوڕوپا دەژی وەکەدێت کۆمەڵێک وەعدو بەڵێنی پێ دەدات و قەناعەتی پێ دەکات تاوەکو زەواجی لەگەڵ بکات بەڵێنەکانی ئەوەبوو ووتی لەدەرەوە خوێندنەکەت تەواو بکە و دواتر دەتنێرمە خولی زمانی ووڵاتەکە لەهەمان کاتدا هاوکاری دایک و دووبراکەشی بکات و ژیانیان بگۆڕێت 

هەتاو بەو شێوەیە زەواجی لەگەڵ دەکات و دەچێتە ئەوڕوپا دواتر کەدەچێتە ئەوێ ئەو پیاوە بەحوکمی ئەوەی کە پیاوێکی ڕۆژهەڵاتی بووە یاخود بابڵێین پیاوێکی شەڕقی بووە هەمان هەڵسوکەوتی پیاوی شەڕقی لەگەڵ ئەوکچەدا دەکات بۆیە هەتاو دەکەوێتە دۆخێکی خراپ و لەماڵ زیندانی دەکات و توندوتیژی بەرامبەر بەکار دەینی تا وای لێ دێ ڕۆژێک لەڕۆژان لە دەرفەتێکدا ئافرەتێکی بەتەمەن جیرانی خۆیان هەست بە کێشەو موعاناتی ئەو کچە دەکات و دەربازی دەکات لێرەدا سەرنجێک دێتە پێش ئەویش ئەوەیە کە ئەو ئافرەتەی هەتاوی دەربازکرد و بووە فریادڕەسی پەیامێکی گەورە لەپشت دەربازکردنەکەی هەتاوە ، ئەوەی کە بتوانێ لەو دۆخە خراپەی کە تێیدایە ئەوەی کە بتوانێ ئافرەت ڕزگاربکات تەنها ئافرەتە بۆیە هەندێک جار ئینسان دەگاتە ئەو باوەڕەی هەموو ئەو ڕێکخراوانەی کە داکۆکیکاری پرسی ژنن کە پێشڕەویان پیاوەکانن بەتایبەت لەباشوری کوردستان هەست دەکەی جۆرێک لەجۆرەکان موبالەغەی تێدایە ،

وە زۆر ئافرەتیشمان هەبوینە لەناو ئەو ڕێکخراوانەی کە پیاو سەرپەرشتی کردووە تایبەت بووە بەپرسی ژن جارێکی تر توشی چەوسانەوەو توندو تیژی بووە بۆیە سەرئەنجام ئێمە دەگەینە ئەو قەناعەتەی کە ئەوەی ئەتوانێ ئافرەت ڕزگار بکات لەدۆخی خراپ تەنها ئافرەتە ئەوەش بە چ ئەکرێ بەوە ئەکرێ کە تەواوی ئافرەتان وەک هاوپشتیەک هەست بە کێشەو مەعاناتی یەکتر بکەن وەزۆر جاریش ئێمە دەبینین کەبەشی زۆری ئافرەتانی ئێمە بە عەقلیەت و پەروەردەیەکی پیاوانە پەروەردە کراوە هەمان هەڵسوکەوتی پیاوانە لەگەڵ ئافرەتان ئەکەن کە ئەوەش بۆخۆی کارەساتێکی گەورەیە لەسەر پرسی ئافرەت بۆیە تا ئێستا بەحوکمی ئەوەی ئێمە لە باشوری کوردستانین هەست ئەکەین کۆمەڵێک ڕێکخراوی زۆری داکۆکیکاری ئافرەتان لە پاشەکشەدایە و مەسەلەی چەوسانەوەو کوشتن و دەستدرێژی کردن و ئەوانە نەک کەمی کردووە بگرە  زیادی کردووە . حاڵەتێکی تر هەیە کاتێک من قسە لەسەر باشور دەکەم ئەویش ئەوەیە کە هەموو ئەو بانگەشەی بۆ پرسی ژن دەکرێ کە لەلایان پیاوانەوە دەکرێت بەڵام لە نەتیجەدا جارێکی تر ژن دەبێتەوە قوربانی ئەوەش پێویستی بە هۆشیاربونەوەیەکی ژنانەوە هەیە بۆ ئەوەی ژن بتوانێ لەگەڵ کۆمەڵێک ژنی تر وەک هاوپشتیەک ببنە هێزێک بۆ داکۆکیکردن لەپرس و بابەتی خۆیان، دواجار هەتاو خۆی لەشەڵتەرێک حەشاردابوو لەترسی مێردی چونکە هەڕەشەی کوشتنی لێ کردبوو دواتر لەگەڵ یەک دوو ئافرەت لەوێ بون بەهاوڕێ و بڕیاریاندا ئەوێ جێ بهێڵن و خانویەک بەکرێ بگرن دواتر ئەوێیان جێهێشت و هەتاو کارێکی بۆخۆی دۆزیەوە بۆ ئەوەی بتوانێ ژیانی خۆی پێ بەڕێوە ببات هەتاو ناوی خۆی گۆڕی بوو کردبویە شیرین ماسکێکی لەسەر ڕووخساری دانابوو ئێمە دەبێت قسە لەسەر ئەم ماسکە بکەین زۆرینەی کۆمەڵگە ماسکیان لەسەر ڕووخساریان داناوە بۆ ئەوەی لەپشتی ماسکەکە بەکەیفی خۆیان هەڵسوکەوت بکەن بەڵام ئەوەی هەتاوی هاندا بۆئەوەی ماسک دابنێ لەسەر ڕووخساری پەیوەندی بەوەی هەبوو کە بتوانێ خۆی لەچاوی کۆمەڵگە دوور بخاتەوە بەحوکمی ئەوەی کە ئەو ئافرەتێکی سادەو دڵپاک بوو بۆ ئەوەی کۆمەڵگە جارێکی تر توشی دۆخی خراپی نەکات دواجار شیرین واتە هەتاو لە نەخۆشخانەیەک کاری دەکردو ڕۆژانە دوو نهۆمی نەخۆشخانەکەی پاک دەکردەوەو یەکە یەکە ژوورەکانی گسک دەداو زبڵەکانی دەڕێشت و دوایش زەوییەکەی دەسڕیەوەو توالێتەکانی پاکدەکردەوە هەر نهۆمێک بیست ژووری تێدابوو گەر دایکی بیزانیبایە کچی ئەو کارە دەکات ڕەنگە دڵی بوەستابوایە ، هەتاو مانگانە لەموچەکەی خۆی بڕێک هاوکاری بۆ دایک و دووبراکەی دەناردەوە دایکی دڵی خۆش بوو وا تەسەوڕی دەکرد کە هەتاوی کچی لەژیانێکی خۆش و شاهانەدا دەژی چونکە تاکە خەونی هەتاو ئەوەبوو لەنەخۆشخانەیەک کاربکات و لەپێشوازی نەخۆشەکاندا بێت و چارەسەریان بکات حەزی دەکرد یەکێ لەوانەی دێنە لای دایکی بێت بەڵام بە پێچەوانەوە وانەبوو هەتاو لەدڵەکوتەدابوو ژیانێکی نامورتاح و پڕلەترس و دڵەڕاوکێی هەبوو دواجار دکتۆرێکی ئەوڕوپی خێزاندار بەناوی هانس عاشقی هەتاو دەبێت و هەتاویش هەمان هەستی بۆ هانس دەبێت و عاشقی دەبێت خۆشەویستی و ئازار وەک دوانەیەک لەدایک بوون هتد ... خوێنەری بەڕێز دەمتوانی زیاتر لەسەر کتێبەکە بنووسم بەڵام کات هەر ئەوەندە دەرفەتەمان دەداتێ گرنگ ئەوەیە ئەو کتێبە کتێبێکی چاکە و پێی ئاشنابوون هیواخوازم خوێنەرێکی باشی   هەبێت .