
ده‌قی (مردنێكی لێڵ)ی (ئارام حاجی)، وه‌كو فه‌زای گه‌یشتن به خودی جه‌وهه‌ری(خودی ئاسمانی)
بڵند ڕۆسته‌م باجه‌لان
سه‌ره‌تا:
دنیای شیعر، هه‌ر به ته‌نیا دنیای گه‌یشتن نییه به‌و چه‌مكانه‌ی، په‌یوه‌ستن به گه‌مه دووباره و ماندووه‌كانی دنیاوه، به‌ڵكو ده‌كرێ شیعر وێستگه‌ی فڕینی خود بێت، فڕین به‌ره‌و ئه‌و به‌رزییانه‌ی، گه‌یشتن پێیان مه‌حاڵه مه‌گه‌ر به باڵی مه‌عریفه‌یه‌ك، هه‌موو شتێك ده‌كا به خۆڵه‌مێش و خۆی ده‌مێنێته‌وه، هه‌موو شتێك ده‌كا به سووتان و خۆی بیر له فڕێنێكی تر ده‌كاته‌وه، هه‌موو دیوه دزێوه‌كانی دنیا یه‌كسان ده‌كا به هیچ و خۆی وه‌كو (خودی تاقانه) به‌یان ده‌كا.
ده‌قی (مردنێكی لێڵ)ی (ئارام حاجی)، یه‌كێكه له‌و وێستگه زۆر ده‌گمه‌نانه‌ی نێو ئه‌ده‌بی كوردی كه له یه‌ك كاتدا هه‌م ئاشنامان ده‌كا به فڕین و هه‌میش ئاوێزانی ڕۆحی ئاسمانمان ده‌كا، ئالووده‌ی سووتانمان ده‌كا و ژیانمان لا شیرین ده‌كا، وزه‌مان پێ ده‌دا بۆ مردن و پڕیشمان ده‌كا له ژیان، پێناسه‌ی تاریكیمان لا چه‌كه‌ره ده‌كا و دڵمان پڕ ده‌كا له ڕووناكی و ئومێد، ئه‌و گه‌مه قووڵانه‌ی مانا و بێمانایی كه لای (ئارام حاجی) ده‌رده‌كه‌ون، شایانی ئه‌وه‌ن دیسانه‌وه بیر بكه‌ینه‌وه، بیر كردنه‌وه به جۆرێكی تر.
به‌شی یه‌كه‌م: مردن وه‌كو وێستگه‌ی یه‌كه‌می گه‌یشتن به ژیانی مۆدێرن
جۆرێك له ژیان هه‌یه، له مردنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، واته وزه‌ی خۆی له مردنه‌وه وه‌رده‌گرێ و له‌ڕێگای مردنه‌وه بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێ: من ده‌مرم كه‌واته ده‌ژیم. له ده‌قی (مردنێكی لێڵ)دا، شاعیر وزه‌ی ژیانكردن له مردن‌دا كۆ ده‌كاته‌وه.
{خۆڵ دەبارێت،
خەیاڵەکانمان چڵکن بوون
خۆڵ دەبارێت ژیان لێڵە
لێڵی؛ چاوی ئەو مرۆڤانەیە، جەستەیان لە داسەمانگ دەچێت.
دەرەوە یەکڕەنگە،
هەڵمەتێکی نەمام ناشتن دەست پێ نەکات
تووشی ڕەنگکوێری دەبین.}
له شیعره‌كه‌دا، خۆڵبارین وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌و بازنانه‌ی كه بازنه‌ی مردنن، پێناسه ده‌كرێ، هه‌ر ئه‌و خۆڵبارینه‌ش له ده‌ره‌نجامدا بۆته هۆكاری لێڵی ژیان كه ده‌ستی مرڤێكی سته‌مكار هه‌میشه له پشتی نه‌هامه‌تییه‌كانی سروشته‌وه‌یه، بۆ ڕزگاربوون له‌و سزایه‌ی خودا، شاعیر هانا بۆ فۆڕمێك له دووباره ژیانه‌وه ده‌با كه نه‌مام ناشتنه وه‌كو سێبه‌رێك بۆ ڕه‌خنه‌گرتن و جه‌نگان له‌گه‌ڵ دنیای مۆدێرنه، بۆیه گه‌ر بڵێین كۆی شیعره‌كه جه‌نگانه له‌گه‌ڵ دنیای مۆدێرنه، ئه‌وا هه‌ڵه‌مان نه‌كردووه.
گه‌یشتن به جه‌وهه‌ری چه‌مكه‌كان، پێویستی به ویستی گه‌یشتنه به حه‌قیقه‌ت، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ویسته هه‌میشه‌ییه كه بۆ هه‌میشه پێویستیمان پێی ده‌بێت، تێگه‌یشتن له چه‌مكه‌كان، ئاڵۆز ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌و تێنه‌گه‌یشتنه، له‌به‌ر پێكهاته‌ی ناله‌باری ئه‌و چه‌مكه نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر ویستی ناله‌باری كه‌سی به‌كاربه‌ری چه‌مكه‌كه‌یه، كه ویستوویه‌تی تێگه‌یشتنێكی دیكه ببه‌خشێ به‌و چه‌مكه‌ی، ئه‌و ده‌یه‌وێ بیكا به چه‌مكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گرفته‌كان.
(مۆدێرنه) له‌پاڵ ئه‌وه‌ی له‌خۆگری پێناسی جیاوازه، دنیایه‌كه بۆ هێنانه كایه‌ی ئایدیای جیاواز، ئه‌وه‌ی ئه‌و ئایدیا جیاوازانه له‌نێو یه‌ك چوارچێوه‌دا قه‌تیس ده‌كا، ئه‌و ویسته سته‌مكاره‌یه، ده‌یه‌وێ هه‌موو دنیا به‌گوێره‌ی پێناسه‌كه‌ی خۆی بۆ مانه‌وه و وجود ئاراسته بكا.
شاعير ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ: به‌سه‌نته‌ركدنی عه‌قڵ له فه‌زای مۆدێرنه‌دا، ناكرێ ته‌نیا ئه‌و دیوه‌ی ببینرێ كه خۆی له به‌ماددیكردنی دنیادا ده‌بینێته‌وه. كه‌واته شیاو نییه كه هه‌موو ئه‌و دیدگایانه‌ی له‌گه‌ڵ پایه‌یه‌كی دیاریكراوی كه‌لتوورێك یان فه‌لسه‌فه‌یه‌ك یاخود ئایدۆلۆژیایه‌ك نایه‌نه‌وه، په‌راوێز بخرێن.
(برگسۆن) سه‌ره‌تا حه‌زی له مادده‌گه‌رایی بوو، به‌سه‌رهاتی كتێبخانه‌كه كه گله‌یی له ناڕێكی كتێبخانه‌كه كرد، گوتی: ئه‌و ناڕێكییه ڕۆحیشتان وێران ده‌كا، قوتابییه‌كان گوتیان: (برگسۆن) بێڕۆحه، دواتر ئه‌و برگسۆنه بێڕۆحه، دژی ماتریالیزم وه‌ستایه‌وه و پیشانی دنیایدا كه ڕاستی ته‌نیا له لای سروشت بۆ هاتووه‌كاندا بوونی هه‌یه.
وه‌كو داروین باوه‌ڕی به په‌ره‌سه‌ندن هه‌بوو، به‌ڵام پێیوابوو پله به پله نییه، به‌ڵكو هه‌موو گۆڕانكارییه‌كان له‌ناكاون، وه‌كو ته‌قینه‌وه‌ی ڕومانه‌یه‌كه ئه‌وه‌ش هه‌وڵدانه بۆ سه‌لماندنی باوه‌ڕی باوه‌ڕداراكان كه هه‌موو شتێك له پڕێكدا ڕوویداوه. ئه‌و دژی عه‌قڵانییه‌كان و عه‌قڵ وه‌ستایه‌وه. ویل دیورانت ده‌ڵێ: برگسۆن ده‌مانگه‌رێنێته‌وه خاڵی سه‌ره‌تا. شاعير له‌م شیعره‌یدا، زۆرجار دژی عه‌قڵ و عه‌قڵانییه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێ:
{ لە چاوی منەوە کوپێک نیسکافە
لەدەستی ئاسمان بەر
بووە
تەوە
دایکم پێی وایە خودا غەزەبی لێ گرتووین
پسپۆڕێک پێی وایە وشکە ساڵی...
سەربازیک بۆ جەنگی گەڕاندەوە.
خۆڵبارین؛ هەقیقەتە
منیش شاعیرم هەقیقەت کەرت دەکەم،
نیسکافەیە/ دنیا قاوەییە
مەرگیشە/ بەشی هەموومان دەکات!}
كاتێ ڕووداوێك ڕووده‌دا (ڕووداوی خۆڵبارین وه‌كو نموونه)، هه‌ر كاره‌كته‌رێك له ڕوانگه‌ی عه‌قڵی خۆی و دنیای خۆیه‌وه لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كا، بۆیه شاعیر به ئاماژه‌كردن به مه‌رگ، كۆتایی به هه‌موو ئه‌و لێكدانه‌وانه دێنێت.
به‌شی دووه‌م: په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه و ئاسمان.
شاعیر له‌م شیعره‌یدا، ئاماژه به بوونی په‌یوه‌ندییه‌ك ده‌كا له‌نێوان زه‌وی و ئاسمان، یاخود مرۆڤ و خودا، به‌وه‌ی هه‌ر تاوانێكی ئێمه، له ئه‌نجامدا بڕیارێك دێنێته پێشه‌وه كه كاردانه‌وه‌ی كرداره‌كه‌ی ئێمه‌یه، حاڵه‌تی ئه‌م بڕیاره‌ش، له ئاسمانه‌وه بۆ زه‌وی...!
{خۆڵبارین بوو بە هۆی مردنی کەسێک
ئێمە خۆڵمان دەکرد بەسەریدا
ئاسمانیش خۆڵی دەکرد بەسەر ئێمەدا...
ئێمە مردوویەکمان دەخستە چاڵ
ئاسمانیش ئێمەی زیندەبەچاڵ دەکرد.}
كاتێ مرۆڤ ده‌ستی ده‌چێته خوێنی مرۆڤ و جه‌سته‌ی شه‌كه‌تی ئه‌و مرۆڤه ڕاده‌ستی خۆڵ ده‌كا، ئه‌وا داستانێكی دیكه‌ی خۆڵ دێته بوون كه ئاسمان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا، واته كاتێ ئێمه قه‌راره سزای یه‌كتری بده‌ین، ئه‌وا ئاسمان سزایه‌كمان ده‌دا له ڕه‌گه‌زی تاوانه‌كه‌ی خۆمان، سزادانی به‌رامبه‌ر پشت به‌ست به خۆڵ، زینده‌به‌چاڵ كردنی ئێمه‌یه له خۆڵدا! شاعیر له‌و ده‌قه‌یدا، ده‌یه‌وێ پرسیار و گومان له‌باره‌ی مرۆڤه‌وه دروست بكا.
بیر كردنەوە لە مرۆڤ و قسەكردن لەسەری، دوو كردەی قووڵن ئەگەر بە قووڵی لە مرۆڤ گەیشتبین، چونكە ئەو كەسەی لە بارەی مرۆڤەوە قسە دەكا و بیریش لە مرۆڤ دەكاتەوە، مرۆڤە.
بیركردنەوەی مرۆڤ لە مرۆڤ و بڕیاردان لەسەر ئەوەی مرۆڤ چییە و دەبێت چی بێت؟, گوزارشتە لە بوونی مرۆڤ وەكو شتێكی هەبوو كە بۆی هەیە لە هەر ساتێك لە ساتەكاندا گۆڕانی بەسەر دابێت بەهۆی بەردەوام گۆڕانی بیر كردنەوەوە.
لە هەر سەردەمێكدا، كار لەسەر كۆمەڵێك چەمك دەكرێ بۆ ئەوەی مانای ڕاستەقینەی كۆمەڵێك چەمكی تر بشێوێنرێ، ئەمەش زیانی گەورە بەو مرۆڤە دەگەیەنێ كە دەیەوێ بگات بە حەقیقەتی تەواو.
مرۆڤ هەمیشە بۆ گەیشتن بە ناخی خۆی و دڵنیابوونەوە لە بوونی خۆی وەكو مرۆڤ نەك وەكو بوونەوەرێكی تر بۆ نموونە ئاژەڵێكی گەورە كە دارستان مەنزڵگای یەكەمی بووبێت، پرسیاری كردووە، وەلێ زۆر جار وەڵامەكانی دەست نەكەوتوون، یان دەكرێ وەڵامی هەڵەی دەستكەوتبن، وەڵامی هەموو پرسیارەكانی دنیاش دەگەڕێنەوە بۆ پرسیاری: بوون چییە؟
ئەگەر قەرارە بوونی مرۆڤ بۆ مرۆڤ دەگەڕێتەوە، ئەی چی لەبارەی بوونی ئاژەڵانەوە؟ لە ڕاستیدا: ئەوكەسەی بوونی بە مرۆڤ بەخشیوە، هەمان ئەوكەسەیە, بوونی بە ئاژەڵان بەخشیوە، بوونی بە شتە زیندووەكان بەخشیوە، ئەو بوونەی مرۆڤیش پێویستی بە ئەخلاقە، بە پێچەوانەی كۆمۆنیزم كە هەموو فاكتەرەكانی دژ بە ئەخلاق بە پیرۆز دەزانێ ئەگەر خزمەت بە بنەما بێسوودەكانی كۆمۆنیزم بكەن.
ئایا گومانبردن بەو حەقیقەتە خوداییەی مرۆڤ ئاراستە دەكا، دروستە؟ شاعیر كۆتایی به‌م پرسیار و گومانانه ده‌هێنێت و ده‌ڵێ مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ناڕه‌حه‌تییه‌كانه به ناڕه‌حه‌تی خۆڵبارینیشه‌وه:
{ ئاسمان، ئاوی لە خاک بڕییەوە، بوو بە تۆز
مرۆڤ دارستانەکانی لەسەر خاک بڕییەوە، کردنی بە کورسی
تۆزیش لە درزەکانەوە خزایە نێو ماڵەکانمان و
چینایەتی دروستكرد...
خاک،
کورسی لەسەر خاک،
تۆز لەسەر کورسی،
من لەسەر تۆز...!}
شاعیر ڕه‌خنه له‌و مرۆڤه ده‌گرێ كه ده‌یه‌وێ له ڕێگای بابه‌تی (یاخیبوون)ه‌وه، شكست به دنیای مرۆڤه‌كانی دیكه بهێنێ، هاوكات دیدێكی نوێ بۆ یاخیبوون ده‌خاته ڕوو.
ڕەتكردنەوە مورادیفی یاخیبوون نییە، پەیوەندییەك هەیە لەنێوان ڕەتكردنەوە و یاخیبوون. (ئەفسانەی سیزیف)ی (كامۆ)، قسەكرنە لەسەر پوچی، ئەو قسەكردنەش لە (مرۆڤی یاخی)دا درێژدەبێتەوە وەكو درێژترین كاری فیكری (كامۆ) كە باسی یاخیبوون و مێژووی یاخیبوون و شۆڕشەكان دەكا.
مرۆڤی یاخی لای (كامۆ) ئەو مرۆڤەیە, لە ناوەڕاستی دیاردە و ئایدیاكاندا وەستاوە، نە ڕەتیاندەكاتەوە، نە لەگەڵیشیاندایە، چونكە شتێك نییە بەناوی یەكسانی ڕەها و ئازادی ڕەها، وەلێ مرۆڤی یاخی نابێت خیانەت لە مەنتیقی پوچی و یاخیبوون بكا، پیرۆزی ئامانجەكان بەستراونەتەوە بە پیرۆزی ئامرازەكانی گەیشتنەوە.
ڕەتنەكردنەوەی ڕەها و ڕەتكردنەوەی ڕەها، تێپەڕاندنی ئەو مرۆڤە یاخییەیە (كامۆ) وێنای دەكا، (سروشتی مرۆیی) لای (كامۆ) بوونی هەیە وەكو شتێكی هاوبەش لەنێوان مرۆڤەكاندا، بۆیە مرۆڤی یاخی بە ئارەزووی خۆی بەهاكان دیاریناكا .
لە ڕاستیدا مرۆڤ هەمیشە ڕەتدەكاتەوە، لە شتە بچوكەكانەوە دەست پێدەكا تا دەگاتە دەوروبەری، ئینجا بوونی خۆشی ڕەتدەكاتەوە تا دەگاتە ڕەتكردنەوەی بوونی خودا، كە خودا‌ش ڕەتكرایەوە، ئیتر سەلماندنی بوونی دنیا و مرۆڤ و خود و ئەویتر و خودا، مەحاڵ دەبێت .
ئەوەی گرنگە ڕەتكردنەوەی زیاتر نییە، بەڵكو دۆزینەوەی زیاترە، ئەو كەسە سەركەوتووە كە حەقیقەتی زیاتر دەدۆزێتەوە، نەك ئەو كەسەی لە سایەی ڕەتكردنەوەدا لە زۆرێك لە حەقیقەتەكان ڕادەكا.
ئه‌نجام: ده‌قی (مردنێكی لێڵ)ی (ئارام حاجی)ی شاعیر، توانیویه‌تی له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا، زۆر پرسیاری مه‌عریفی و فیكری دروست بكا كه ئه‌مه‌ش زیاتر ئاماژه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی ده‌قه‌كه، چونكه هه‌میشه ئه‌و ده‌قه‌ی پرسیار دروست ده‌كا، ده‌قێكی زیندووه.
سه‌رچاوه:
ده‌قی (مردنێكی لێڵ)، ئارام حاجی...
سه‌فه‌ر به‌ره‌و مناڵی به كه‌شتی گه‌وره‌بوون، بڵند باجه‌لان، گۆڤاری گه‌لاوێژی نوێ...
وه‌ڵامێك بۆ سیروان عه‌بدول(له‌باره‌ی دنیای مۆدێرنه‌وه)، بڵند باجه‌لان، پڕۆژه‌ی كتێب...
وێژان، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بڵند باجه‌لان، سازدانی ئارام حاجی...
ده‌قی شیعره‌كه:
مردنێکی لێڵ
ئارام حاجى
خۆڵ دەبارێت،
خەیاڵەکانمان چڵکن بوون.
خۆڵ ده‌بارێت ژیان لێڵە
لێڵی؛ چاوی ئەو مرۆڤانەیه، جەستەیان لە داسەمانگ دەچێت.
دەرەوە یەکڕەنگە،
هەڵمەتێکی نەمام ناشتن دەست پێ نەکات
تووشی ڕەنگکوێری دەبین.
خۆڵبارین
گەردوون دەکات بە مۆزەخانەیە گەورە،
یان کتێوخانەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
که خۆڵ ده‌بارێت
هیچ شتێک بە تازەیی نامێنێتەوە،
هەنووکەیش دەبێت بە یادەوەری.
تۆز پیاسە بەهەناوماندا دەکات،
ڕەنگە هەموو گیانمان بووبێت بە لووت.
بۆ سڵاوکردن؛ دەست بۆ یەکدی بڵند دەکەین
دەنگهەڵبڕین شەرمەزاری بەدواوەیە...
دەبێت بە کۆکەیەک دەست پێ بکەین:
وەک بڵێی لە توالێتداین و دەرگەکەمان بەکراوەیی هێشتووەتەوە!
لە چاوی منەوە کوپێک نیسکافە
لەدەستی ئاسمان بەر
بووە
تەوە
دایکم پێی وایە خودا غەزەبی لێ گرتووین
پسپۆڕێک پێی وایە وشکە ساڵی...
سەربازیک بۆ جەنگی گەڕاندەوە.
خۆڵبارین؛ هەقیقەتە
منیش شاعیرم هەقیقەت کەرت دەکەم،
نیسکافەیە/ دنیا قاوەییە
مەرگیشە/ بەشی هەموومان دەکات!
خۆڵبارینە،
کە بیر دەکەینەوە، کەللەسەرمان لەوشکیدا جیڕڕەی دێت
له ماڵەکانماندا، وەک تەزبیح بەسەر هێڵێکدا خولدەخۆین.
ناچاری ژیانی گچکە کردووینەتەوە،
بە هەر لایەکدا بجووڵێین، وەک زەنگی کڵێسا بەر جۆمان دەکەوین.
خۆڵبارین، بەرکەوتنی مرۆڤە لەگەڵ کەرەستە خاوەکەیدا
دیدارە لەگەڵ خۆیدا، پێشئەوەی بیشێلن
بەرلەوەی وەک "سیزیف" ژیان بدات بەکۆڵیدا.
تۆز خواردن خۆخوارنە
قەتیسبوون له ماڵەکانیشدا؛ خۆخواردنەوەیە
یەکەمیان بەگوێرەی گێڕانەوەیەکی ئایینی و
دووەمیان دەروونناسێک...
ژیان تەڵخە،
خۆڵبارین جوانە لە دۆخی نابینایەک تێبگەیت، شاعیرێک.
وا بڕوات...
چاو چاو نابینێت
پیری لەمڕۆوە دەستپێدەکات.
ئاسمان ڕوونە، تۆزەکە نیشتووەتەوە
جلەکانمان لەچاوی هەریەکەمانەوە وا نیشاندەدات
بووین بە سەرباز.
شوێنپێکان شتێکی تر دەڵێن:
زەوی بووە بە پەنجەمۆرێکی گەورە!
خۆڵبارین بوو بە هۆی مردنی کەسێک
ئێمە خۆڵمان دەکرد بەسەریدا
ئاسمانیش خۆڵی دەکرد بەسەر ئێمەدا...
ئێمە مردوویەکمان دەخستە چاڵ
ئاسمانیش ئێمەی زیندەبەچاڵ دەکرد.
ئاسمان، ئاوی لە خاک بڕییەوە، بوو بە تۆز
مرۆڤ دارستانەکانی لەسەر خاک بڕییەوە، کردنی بە کورسی
تۆزیش لە درزەکانەوە خزایە نێو ماڵەکانمان و
چینایەتی دروستكرد...
خاک،
کورسی لەسەر خاک،
تۆز لەسەر کورسی،
من لەسەر تۆز...!
خۆڵبارین
تەکاندنی گەردوونە بە دەستی (زیۆس)*... ئەفسانەیەک.
لە چاوی ڕەشۆکەوە... ژیانە ئیتر.
تۆز "بۆدرە"یە و
برینەکانی زەوی وشک دەکاتەوە، شاعیرێک.