
هەژار ئیبراهیم/ دیانا
ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە 2023/8/15 بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری رۆشنبیریی و هونەری سۆران و ژمارەیەک لە بەرپرسان و هونەرمەندان و کەسایەتی ناوچەکە، سەنتەری (رۆشنبیری ئاشووری دیانا )کۆتایی بە خولێکی مۆسیقا هێنا کە بۆ ژمارەیەک لە فێرخوازی سنوورەکە رێکی خستبوو.
یوسف عومەر، بەرێوەبەری رۆشنبیریی و هونەری سۆران لەمباریەوە ووتی: وێڕای دەست خۆشی لە سەنتەری رۆشنبیریی ئاشووری دیانا، پشتیوانی خۆی بۆ هەموو جۆرە کارێکی هاوشێوەو رۆشنبیری دەربری.
ئیڤان جانێ سەرۆکی سەنتەر لەبارەی خولی هاوینەوە ووتی: ماوەی خول ۲مانگی خایاند وتایبەت بوو بەمندڵان وڕاهێنان بەشێوەی بینین وکردەیەوەبەفێرخوازەکان کرا.
