
ڕێناس گەرمیانی
بەئامادەبوونی سەرۆکی لقی پارێزگای سەڵاحەدینی یەکێتی نووسەران وئەدیبانی عێراق وژمارەیەکی زۆر لە شاعیران وئەدیبانی شاری کەرکوک وخورماتوو . کۆڕێک بۆ شیعر خوێندنەوە لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی لە شارەکە بەڕێووە چوو .
سەرەتای کۆڕەکە بە وتارێک لە لایەن سەرۆکی لقی سەڵاحەدینەوە خوێندرایەوە و دواتر شاعیرە بەشداربووەکان بە هەرسێ زمانی کوردی وعەرەبی وتورکمانی شیعرەکانیان خوێندەوە کە گوزراشتیان لە خۆشەویستی خاک وبرایەتی وپێکەوە ژیان دەکرد . لە کۆتاییشدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر بەشداربوان دابەشکرا