ڕێناس گەرمیانی

لە لایەن یەکێتی ئەدیبان ونووسەرانی عێراق، نووسینگەی خورماتوو کۆڕێک بۆ ڕەخنەگر وشاعیر محەمەد سابیر دەربارەی ڕەخنەگرتنی وێژەیی لە کتێبخانەی گشتی خورماتوو بەڕێووەچوو.

د. محەمەد سابیر لە کۆڕەکەدا تیشکی خستە سەر سەردەمی ئێستای ڕەخنە لە لایەن ڕەخنە گران وهەڵسەنگاندنی بابەتە ئەدەبیەکان وئەو بەرهەمە ئەدەبیانەی کە لە ئێستادا لە لایەن نووسەران وڕۆماننوسەکان وشاعیران بڵاو دەکرێنەوە، دواتر لە لایەن ئامادەبوانەوە چەندین پرسیاری ئەدەبی خرانە ڕوو ولە لایەن ناوبراوەوە وەڵام درانەوە.