ڕێناس گەرمیانی

بەئامادەبوونی زولفیقار حەیدەر قایمقامی خورماتوو، نووسینگەی خورماتووی یەکێتی هونەرمەندانی عێراق ولە هۆڵی مونتەدای لاوانی شارەکە پێشانگایەکی هونەری بۆ هونەرمەندانی خورماتوو کردەوە.

لەو پێشانگایەدا چەندین تابلۆ خرانە ڕوو کە لەلایەن هونەرمەندانی کوردو تورکمانەوە ئامادەکرابوون وگوزارشتییان لە جۆرەکانی هونەری خۆشنووسی و وێنەکێشان دەکرد وبونە مایەی ڕاکێشانی سرنجی ئامادەبووان ولە کۆتاییشدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا.