كتێبێكی دیكەی سەدیق سەعید ڕواندزی، بە ناوی (لە ژێر ساباتی شیعری پەشێودا،) لە ئاییندەیەكی نزیكدا چاپ و بڵاو دەكرێتەوە. ناوەڕۆكی ئەم كتێبە، خوێندنەوەیە بۆ شیعرەكانی عەبدوڵا پەشێو، كە تیایدا نووسەر خوێندنەوەی بۆ چەند شیعرێكی نەتەوەیی و ڕۆمانسی و سیاسی پەشێو كردووە. بە تایبەتیش ئەوشیعرانەی لە بارەی كوردستان و مەنفاو پەیوەندی ڕوحی شاعیر بە كوردستانەوە نووسراون.