ئا/ بڕیار عەبدولڕەحمان

کتێبێکی دیکەی نووسەر و لێکۆڵەر سەدیق سەعید ڕواندزی بەناوی (ڕوانگە ناوێکی زێڕین لە سەردەمێکی زێڕیندا) چاپ و بڵاوکرایەوە.

ناوەڕۆکی ئەم کتێبە، وەڵامە بۆ کتێبێکی عەبدوڵا عەباس، کە تیایدا ڕوانگەی بە دێی وێران ناو بردبوو. ڕواندزی لەو کتێبەیدا بە وردی لە بارەی ڕوانگەو ڕۆڵی ڕوانگە لە بزووتنەوەی شیعری کوردیدا دواوەو ڕوونی دەکاتەوە کە ڕوانگە نەک دێی وێران نەبووە، بەڵکو ناوێکی زێڕین و لە سەردەمێکی زێڕینیش بوو.

سەدیق سەعید ڕواندزی خاوەنی ١٧ کتێبی چاپکراوە، زۆربەی بەرهەمەکانی نووسەر لێکۆڵینەوەی ئەدەبین. ناوبراو کتێبێکی تریشی لەبەردەستەو لە ئایندەیێکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە، کتێبەکە ساغکردنەوەی شیعری شەوی یەڵدایە کە ئاخۆ هی نالییە، یان کوردی.