گوشاد حەمەسەعید

  ئەم کتێبە بەشی دووەمی نامەکانی هونەرمەندی گەوورە ڤان کوخە،لەڕاستیدا نامەکانی ڕەنگدانەوەی تەواوی ژیان و بیرکردنەوەی ئەو هوونەر مەندەیە لە ڕووداوە جەنجاڵ و سەر هێشەکانی،جگە لە دەربڕینە بەهێزو شیرینەکانی کەگوزارە لەهەژاری و دەست کورتی وی دەکا بەڕادەیەک  تەنانەت بەشی بخۆ و بڕۆیەکەیشی نەکردووەو بەشێکی چاکی داهاتەکانیشی بۆ کڕینی پێداویستیەکانی وێنە کێشان و جێبەجێ کردنی کارەکانی ڕۆیشتوە،واپێدەچێ داخی ئەوەی خواردبێ کە نەیتوانیوە وەک پێوویست یارمەتی برایەکەی بدا.

ڤان کوخ وەک پیاوێکی ڕۆح پاک هەمیشە هانای بۆ دەسەڵاتی سەرەوە بردووە بە هیوای کارئاسانی بووە نزای بۆ هەموو مرۆقایەتی کردووە کە لە نەهامەتی بەدووربێ و هەوڵی داوە  ژیانی هەژارەکان لەکارەنیدا بەرجەستەبکا،بۆنموونە لەنامەیەکیدا بۆ تیۆی برای نووسیوویەتی:تیۆ گیان.. ئێستالێکۆڵینەوەو سکێچی زۆر دەکەم لەسەردەم وچاوی هەژارەکان، بەتایبەتی ئەوخەڵکە کەم دەرامەتانەی کە نیگەرانی لەژیانیاندا بە دەموچاویانەوە دیارە،خێزانێکی هەژاری جووتیار ئێوارەیەک لەسەر مێزی نانخواردن کۆبوونەتەوە و بەدیار چەند سەلکە پەتاتەیەکی کوڵاوەوە دانیشتوون.،لا٨۹.

دیارە لە چەندان نامەدا بێزاری خۆی لەهەژاری دەردەبڕێ.

بەڵام هونەرەکەی هەموو شتێکی لەبیر بردۆتەوەو وەک ئامانجێکی سەرەکی ژیانی خەریکی بووەو نەیتوانیوە بەقووربانی هیچ شتێکی دیکەی بکا،ئەم زەحمەتیانەی لە بیرخۆی بردۆتەوە هەر بۆیە لەنامەکی دیکەیدا بۆ تیۆی برایدا نووسیوویەتی:دڵتەنگ مەبە ئەگەر هەندێک جار شتەکانت بەقورسی هاتە پێش،لا ۱۱٥.

ئەم هوونەر مەندە دڵی پڕلە عیشقوخۆشەوویستی بووە بۆیە هەمیشە ئاواتی ئەوەیە کەسێکی خۆشبوێ وبەڵام ئەویش خۆشی بوێ.

دیارە ئەوچەند جیهانو شارستانیەتی مرۆڤایەتی ڕازاندەوە بەخۆ کووشتنەکەیشی داخی بەجەرگیەوەنا.

دەستخۆش بۆ برام حەمە هاشم لەگەڵ ئەوکارە بەنرخەی خستیە ناو کتێبخانەی کوردییەوە.