بڕیار عەبدولڕەحمان - ڕواندز

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/١٠/٢٣ لە هۆڵی سەنتەری لاوانی ڕواندز، بەئامەدەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێنەران و کتێب دۆستان، سیمیناری ناساندنی کتێبی "70هەزار ئاشووری" لە لایەن ڕێخکراوی ڕاهێن بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری ڕۆشنبیریی ئاشووری دیانا بەڕێوەچوو.

لە سیمینارەکەدا گفتۆیەکی چڕو پڕ لەسەر کتێبەکە کرا، وەرگێڕی کتێبەکە نوری بێخاڵی شڕۆڤەیەکی وردی کتێبەکەو پرسی پێکەوەژیانی کرد. لە دواییدا ئامادەبووان بەسەرنج و تێبینییەکانیان بەشداری سیمینارەکە بوون و لە لایەن وەرگێڕ (نوری بێخاڵی) وەڵام درانەوە.

لە کۆتاییشدا کتێبەکە بە ئیمزای وەرگێڕ پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

کتێبی "٧٠هەزار ئاشووری" باس لە ڕووداوێکی مێژوویی ئاشوورییەکان دەکات، بە چوار زمان نووسراوە، لە نووسینی نووسەری جیهانی ( ولیەم سارۆیان)ە.