
ئێوارەی ئەمڕۆ 15/7/2023 یەکێتی لاوانی کوردستان لیژنەی چەمچەماڵ بەشی ڕۆشنبیری و هونەری، هەڵسا بە سازدانی کۆڕێکی شیعری بۆ هەردوو شاعیری گەنج جەزا شێخانی و کوردۆی شاعیر بە ئامادەبونی جەماوەرێکی زۆری ئەدەبی و هونەری کە لە شار و ناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە ئامادەی کۆڕەکە بوون.
هەردوو شاعیر چەندین شیعری جوان و ناسک و دڵدارییان پێشکەش کەشی ئەدەب دۆستان کردو ئامادەبوانیان بە شیعرە جوانەکانیان برده نێو خەیاڵی هونەری.
لە کۆتاییدا بە شێوازێکی جوان و شایستە کۆتایی بە کۆڕەکە هات،هەروەها بەرهەمێکی کوردۆی شاعیر بە بڕە ماددەیەکی دیاری کراو فرۆشراو بەشێک لە داهاتەکەی بۆ نەخۆشخانەی هیوا بوو.
