رۆژی چوارشەممە ٨-١١-٢٠٢٣ مەراسیمێک بۆ ناولێنانی هۆڵی سیمینارەکان بە هۆڵی دکتۆرە کوردستان موکریانی لە کتێبخانەی گشتی هەولێر بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە بەشداری پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەرانی گشتی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، نووسەر و ڕۆشنبیران و شاندێکی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان پێکهاتبوو لە هاوڕێیان پەروین عەزیز ئەندامی مەڵبەند و ئەندامی سکرتاریەتی کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان، فاتح مستەفا، مامۆستا مەغدید حاجی، جەبار مەرزانی، چەندین نوێنەری ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و  کۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەچوو.

بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە دکتۆرە کوردستان موکریانی کراو بە شایستەی ئەم ڕێزەیان ناوبرد، لەپای خزمەتکردنی بە زمان و فەرهەنگی کوردی و داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتان.

 دکتۆرە کوردستان موکریانی، سوپاسی کتێبخانەی گشتی هەولێر و هەموو ئامادەبووانی کرد و خۆشحاڵ بوو بە زیندوویی ڕێزی لێگیراوە.

 چەپکەگوڵی ڕێز و پێزانینی کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان، پێشکەش بە دکتۆرە کوردستان موکریانی کرا.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.No description available.