بڕیار عەبدولڕەحمان- ڕواندز

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٥/١٩ لە ساڵیادی ڕاپەڕینی ڕواندز، کتێبخانەی گشتی ڕواندز بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی هاوڕێیانی کتێب ئێوارە کۆڕێکیان بۆ نووسەر ئاکۆ ئاکۆیی ڕێکخست، تێیدا بەهەمێکی نوێی بە ناوی (گۆڤاری پێشکەوتن) ناساند.

سەرەتای کۆڕەکە ناوبراو ناساندنی بۆ بەرهەمەکەی کرد و باسی لە چۆنیەتی دەرکردنی گۆڤاری پێشکەوتن کرد. دواتر ئامادەبووان بە ڕاو بۆچوون و پرسیارەکانیان بەشداربوون لە دەوڵەمەندترکردنی ئێوارە کۆڕەکە.

لە ئێوارە کۆڕەکەدا، جگە لە بەرهەمەکەی (ئاکۆ ئاکۆیی)، سێ بەرهەمی دیکەی نووسەرانی ڕواندز کە لەم دواییانە چاپ و بڵاوکراونەتەوە بە دیاری پێشکەشی ئامادەبووان کران.