
دهۆک بەڕۆژی
ئایشه گور به(دایكی هه‌مووان)ده‌ناسرا.چونكه له‌ماوه‌ی خه‌باتی شاخ دا،هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی وه‌ك كوڕی خۆی سه‌یر ده‌كرد،له باوه‌شی ده‌گرتن و ماچی ده‌كردن.
ناوی ته‌واوی (عایشە قادر یونس لە ته‌مووزی ساڵی 1931ز له گه‌ره‌كی بایزاغای شاری کۆیە لە خێزانێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر چاوی بە ژیان هەڵهێناوە، به ئایشه گروكه یان ئایشه گور(گوڵ) بانگ ده‌كرا.ناوه‌كه‌ی له گوڵه‌وه وه‌رگیراوه،به‌هۆی جوانی و گفتولغتی شیرینییه‌وه.له ساڵی 1947ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ(محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د)ناسراوه به محه‌مه‌د ئه‌مینی حه‌لاق پێكهێناوه پێنج كور و سێ كچی هه‌بوون. له‌هەر لە سەرەتای لاوێتیەوە هەستی چینایەتی نیشتمانەکەی کاری تێ کردووە بۆیە هەر زوو په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی حزبی شیوعی و رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانه‌وه كردووه و ده‌ستی به چالاكی سیاسی كردووه.
ماڵه شه‌هیدان وبێده‌ره‌تانانی به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه و له خۆراك،پاره و پول،جلوبه‌رگ پێداویستی و هه‌ر چییه‌كی چنگی ده‌كه‌وت، به‌سه‌ر خه‌ڵكی ده‌ستكورت و لێقه‌وماوی دابه‌ش ده‌كرد یان بۆ پێشمه‌رگه‌كانی شاخی ده‌نارد.به(ته‌ته‌ری شاخ و شار)ده‌ناسرا،هه‌واڵ و پۆست و نامه‌ی له شاخه‌وه بۆ شار ده‌هێنا و بۆی ده‌بردنه‌وه. چالاكییه‌كانی له ده‌یه‌ی هه‌شتاكاندا،بۆ به‌عسییه‌كان تۆقێنه‌ر بوون،به‌رده‌وام له هه‌وڵی ده‌ستگیركردن و شه‌هیدكردنیدا بوون.له‌ساڵی 1983ز به‌شدار حه‌لاق كوڕه بچووكه‌كه‌ی ئایشه گور،ناپاكێكه‌وه له‌گه‌ڵ چوار پێشمه‌رگه‌ی هاوڕێی شه‌هید كران و ته‌رمه‌كانیان كه‌وتنه ده‌ست ڕژێمی به‌عسه‌وه.
ئایشه گور له 16ــی نیسانی 1988به نهێنی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات،له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی جاشه‌وه ده‌ستگیر و ڕاده‌ستی ئه‌من ده‌كرێت له‌و كاته‌دا گوڵباخ و كه‌لسوومی كچی و كێوانی كچه‌زای له‌گه‌ڵ بوو،ئه‌وان ئازاد ده‌كه‌ن و ئایشه گور بۆ ئه‌منی هه‌ولێر ده‌گوازنه‌وه.
له دائیره‌ی ئه‌منی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له‌ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا ده‌هێشترێته‌وه.به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینی 1991ز له دائیره‌ی ئه‌منه‌وه ده‌ستكه‌وتن،ڕۆژی 16ــی ئابی 1998ز به گولله‌بارانكردن شه‌هید كراوه.دوو ساڵ پاش ڕاپه‌ڕینی 1991ز،ته‌رمی ئایشه گور له گۆڕێكی ناو گۆڕستانی مه‌عمه‌ل قیڕ له‌شاری هه‌ولێر دۆزرایه‌وه و له 6ــی حوزه‌یرانی 1993له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا،ڕووفاتی ئایشه گور و شه‌هید به‌شداری كوڕی كه له هه‌مان گۆڕستاندا خرابووه ژێر خاك، ده‌رهێنران و جارێكی دی له شاری كۆیه‌ی زێدی خۆی به خاك سپێردرانه‌وه.
پاش ده‌رهێنانی ڕووفاته‌كه‌ی شوێنه‌وای حه‌وت فیشه‌ك به كراسه‌كه‌ی ئایشه گوره‌وه ده‌ركه‌وتوون.ئه‌و به حه‌وت فیشه‌ك گولله‌باران و شه‌هید كرا.
ئایشه گور،دایكی شه‌هید محه‌مه‌د حه‌لاقه یه‌كێك له فه‌رمانده پێشمه‌رگه شیوعییه‌كان،كه له‌ئایاری 1995ز دوای ده‌ستگیركردنی له بازگه‌ی كۆیه وله‌گه‌ڵ 11 له هاوڕێ پێشمه‌رگه‌كان،پێكه‌وه شه‌هید كران.