
هەژار ئیبراهیم/ سۆران
ڕۆژی سێشەممە 2024/4/23 بەبۆنەی 126مین ساڵەی یادی ڕۆژنامەگەری کوردی، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرجاولەمیداکاران وڕۆژنامەوانان وچاڵاکوانانی ناوچەکە.لەهۆڵی ئیداره مەڕاسیمێکی تایبەت بەم بۆنەیەوەبەڕێوەچوو.لەسەرەتادا ووتەی (سکرتێری نووسینگەی سۆرانی سەندیکاو هەڵگوردشێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران.پێشکەشکران).دواتر پانێڵێک لەلایەن (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محەمەد خدر مەولوود مامۆستا لە پەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین، ئیسماعیل ئیبراهیم بەرپرسی نووسینگەی سۆرانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان و دکتۆر هەڵمەت باییز مامۆستا لە زانکۆی سۆران، پێشکەشکران.
لەبەشێکی تردا(هەژارحەکیم بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارە )لەڕێگای سکرین شۆ چەند داتەیەکی خستەڕوو سەبارەت بەلێدوان وچاوپێکەوتن وکۆنگرەڕۆژنامەوانیەکانی ئیدارە،وەک بەڵگەیەکی ڕوون لەهاوکاری وپێدانی زانیاری بکەناڵەکانی میدیا لەڕێگەی چەندکورتەڤیدیۆیەکیشەوە لەسەر مێژووی ڕۆژنامەگەری وبنەماڵەی بەدرخانەیەکان وڕۆڵی حوسێن حوزنی موکریانی لەبورای چاپ وڕۆژنامەلەسنوورەکەدا نمایشکران. لەکۆتایشدا ئامادەبووان ڕاوسەرنجی خۆیان دەربڕی وبانێڵەکەیان دەوڵەمەنترکرد.