هەژار ئیبراهیم /سۆران

ڕۆژی پێنجشەممە 2023/7/20 خانەی فەرهەنگی شین لەسۆران، ئێوارەکۆڕێکی ئەنجامدا،بەمەبەستی ناساندنی کتێبی (کورتەیەک لە نەخۆشیەکانی ئێسک و شکان) لەنووسینی دکتۆر" مقسود ئيسماعیل عومەر"

ناوبراولەسەرەتابەکورتی تیشکی خستەسەر ناوەڕۆکی کتێبەکەی کە کارئاسانی وڕێنمایی زانیاری باشی بۆخوێنەران تێدایە، تاسوودوەربگرن لەزانیاری وزانستی پزیشکی لەبارەی سەرجەم نەخۆشیەکانی ئێسک وشکان .

دواتر ئامادەبووان چەندین پرسیاریان ئاڕاستەی دکتۆرکرد ،کەتایبەت بوون بەبابەتی کتێبەکەی ولای خۆیەوەبەسوپاسەوە وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی دایەوە. کتێبەکەشی بەواژۆی خۆی کردەدیاری ئامادەبووان .

شایەنی باسە شاندێکی کۆمیتەی ڕێکخستنی سۆرانی حزبی شیوعی کوردستان ئامادەی ئێوارە کۆڕەکەبوون.

No description available.

No description available.

No description available.