بڕیار عەبدولڕەحمان - ڕواندز
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/١١/٢٠ لە کتێبخانەی گشتی ڕواندز ئێوارە کۆڕێک بۆ ناساندنی دوو کتێبی مێژوویی مەغدید حاجی سازکرا.
هەریەک لە کتێخانەی گشتی ڕواندز بە هەماهەنگی لەگەڵ کتێبخانەی عەلی مەکتەبە ناساندیان بۆ هەریەک لە کتێبەکانی ( کەسایەتی میر محەمەد ڕواندزی و دیاردەی توندوتیژی لە فەرمانڕەوایەتیدا 1784-1837 ) (سەرهەڵدان و پەرەسەندنی بزووتنەوەی چەپ لە ڕواندز 1939-1949) لە نووسینی مەغدید حاجی کرد.
لەدەستپێکی کۆڕەکەدا نووسەر شڕۆڤەیەکی وردی هەردوو کتێبەکەی کرد، هەڵوەستەی لەسەر چەند بابەتێکی نێو کتێبەکان کرد. ئامادەبووانیش بە سەرنج و تێبینییەکانیان بەشداربوون لە دەوڵەمەندکردنی ئێوارە کۆڕەکە.
No description available.
No description available.