
ئا/ بڕیار عەبدولڕەحمان
لە کتێبخانەی گشتی ڕواندز ناساندن بۆ بەرهەمێکی شیعری بە ناونیشانی "خەمی هەمووان" کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/١٢/١٨ کتێبخانەی گشتی ڕواندز بە هاوکاری کتێبخانەی عەلی مەکتەبە ناساندنیان بۆ کتێبی "خەمی هەمووان" لە نووسینی "فارس دژەباو" کرد.
ناوبراو چەند وتەیەکی لەسەر کتێبەکەی پێشکەش کرد و چەند دەقێکی خوێندەوە. ئامادەبووانیش بەسەرنج و پرسیارەکانیان بەشداربوون و دەست خۆشیان لە ڕێکخەرانی کۆڕەکە کرد.
لە کۆتاییدا شاعیر کتێبەکەی وەک دیاری پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
