لەگـوڵـزاری وتـەکـانی ناودارانی جیهـان، دەربـارەی ئـازادیی، چـەپکـێک لە وتـە جـوانەکـانیـانـم گـوڵـبـژێـر کـردووە، لە زمـانی ئـینگـلـیزییـەوە، وەریـانـم گــێڕاون

بـو سـەر زمانی کوردی. هـیوادارم چـێژ و سوودیـان لـێ وەربگـرن. ئێـمە کوردی

ماف زەوتکـراو و کوردستان داگـیرکراو و ستەملێکراو؛ لە هەموو نەتەوەیەکی تر زیـاتـر شەیـدا و تامـەزرۆی رزگـاری و ئـازادی و سەرفـرازی و سـەربەخـۆییـن.

 

کـاری جـۆنـز:

نهـێـنی بەخـتەوەری ئـازادییـە.. نهـێـنی ئـازادیـش ئـازاییـە.

مهـاتـما گـانـدی:

ئـازادیی رۆح و هـەنـاسەی مـرۆڤـە.. نـرخی ئەمـانە چـەنـدە؟

مـالکـۆلـم:

دوای ئـەوەی کە ئـازادیی وەردەگـریـت.. دوژمنـەکـەت رێـزت لـێـدەگـرێـت.

مـوشـیە دایـان:

ئـازادیی ئـۆکـسجـیـنی رۆحـە.

فـانی لـو هـامـەر:

هـیچ کـەس ئـازاد نـیـیە.. تا هـەمـووان ئـازاد نەبـن.

تـۆنی کاڵـدیـرۆن:

ئـازادیی بـۆ لاوازەکـان نـیـیە.

نـاپـلـیـۆن:

نەتەوەیـەک ئـاڵای ئـازادیی و یەکـێـتیی بـشەکـێـتەوە.. هـیچ کاتـێک نانەوێـت.

نـۆرداڵ گـرایـک:

ئـازادی و ژیـان یـەکـن.

دروشـمی شـۆڕشی ژیـلا ئـەمـیـنی:

ژن  ژیــان  ئــازادی

پـێـشـەوا قـازی محـەمـەد:

هەسـتی نیشـتـمانپەروەری و ئـازادیی.. لە دڵی هـەمـوو کوردیکـدا جـێگـیربـووە و دەست لـێهـەڵگـرتـنی نـیـیـە.

 

خەلـیـل جـبـران خەلـیـل:

ژیـان بەبێ ئـازادیی.. وەک جەسـتەیەکی بـەبێ رۆحـە.

بـاراک ئـۆبـامـا:

ئـازادیی منـیـش.. بەنـدە بە ئـازادیی تـۆوە.

جـۆن ئـێـف کـنـێـدی:

باشـتـریـن رێـگا بـۆ پـێـشکەوتـن.. رێـگای ئـازادییـە.

رۆزا لـوکـسـەمبـۆرگ:

ئـازادیی ژنـان.. نـیـشانـەی ئـازادیی کـۆمـەڵایـەتـیـیە.

لـیـزا مـورکـۆڤـسکی:

ئـازادیی لە هـێـز و پـشـتـبەسـتـن بەخـۆوە.. سەرچـاوە دەگـرێـت.

ئاونـگ سان سـووکی:

تاکە زینـدانی راستەقـیـنە تـرسـە.. ئـازادیی راستەقـینەش ئازادبـوونە لە تـرس.

کـارل یـۆنـگ:

بەبێ ئـازادیی.. رەوشـت بـوونی نـیـیە.

ئـۆدی لـۆرد:

مـن ئـازاد نـیـم تا هـەر ژنـێک ئـازاد نەبـێـت.. تەنـانـەت ئەگـەر زنجـیـرەکانی زۆر جیـاوازیـشـبـن لە زنجـیـرەکـانی مـن.

جـۆرج واشـنـتـۆن:

کاتـێک کە ئـازادیی رەگ داکـوتـێـت.. دەبـێـتە رووەکـێکی خـێـرا گەشـەکـردوو.

بـۆب مـارلی:

باشـترە لە بەرگـری لە ئـازادی بمرم.. لەوەی بە درێـژیی تەمەنـم بە دیلی بمێنمەوە.

مـالکـۆلـم ئـێکـس:

ئەگەر ئامادە نیت لە پێناویـدا بـمـریـت.. وشەی " ئازادی" لە فەرهەنگـتدا بـسڕەوە.

فـرانکـلـین دی. رۆزڤـێـڵـت:

بە مانـا راسـتەقـینەکـەی، ئـازادیی نـادرێـت.. دەبـێـت بەدەسـت بـهـێـنـرێـت.

ئەبـراهـام لـیـنکـۆڵـن:

ئەوانـەی دژی ئـازادیـن.. کەسانـێکـن کە خۆیـان شایـەنی ئـازادیی نـیـن.

مـێـدگـار ئـێـڤـێـرس:

هـیچ رۆژێـک ئـازادیی بـە خـۆڕایی نـەبـووە.

مـاوتـسی تـۆنـگ:

ئـازادیی لـە لـوولـەی تـفـەنگـدا هـەڵـدێـت.

شـارلـۆت بـرۆنـتی:

مـن باڵـندە نیـم، هـیچ تـۆڕێک نامـخـاتە تەڵەوە.. مـن مـرۆڤـێکی ئـازادم و خاوەنی ئـیـرادەیـەکی سـەربـەخـۆم.

جـان جـاک رۆسـۆ:

پـێم باشترە ئـازادیی لەگەڵ مەتـرسیـدا هەبێـت.. نەک ئاشـتی لەگەڵ کـۆیـلایەتیـدا.

سـیـمـۆن وایـل:

ئـازادیی بە مةانـا کـۆنکـریـتـیـیەکەی.. لە تـوانـای هـەڵـبژاردن دایـە.

مـەلالـە یـوسـفـزای:

ناتـوانیـن هەمـوومـان سەرکەوتـووبیـن.. کاتـێک کە نیـوەمـان پێـوەنـدنـدکـراون.

رابـیـنـدرانـات تـاگـور:

ئـازادیی کاتـێک بەدەسـت دێـت.. کـە نـرخی تـەواوی بـدەیـن.

ڤـیکـتـۆر هـۆگـۆ:

ئـازادیی بـۆ مـرۆڤ نایـاتە خـوارەوە.. پـێـویـستە مـرۆڤ بـۆی سـەربکەوێـت.

 

هـێـنـری دەیـڤـد تـۆرۆ:

یاخـیبـوون بنـەمـای راستـیی ئـازادـییـە.. گـوێـرایەڵـەکان دەبـێـت کـۆیـلەبـن.

رالـف ئـێـلـیـسۆن:

کاتـێک کـە خـۆم دەدۆزمـەوە.. ئـازاد دەبـم.

رۆبـێـرت فـرۆسـت:

ئـازادیی لە ئـازایی دایـە.

لـوسـێـوس ئانـایـۆس سیـنـێکا:

ئـەو کەسـەی ئـازابێ.. ئـازادە.

فـیـل بـلایـت:

نـرخی ئـازادیی.. هـۆشـیاریی هـەمـیـشەیـیـە.

بـنـیامـیـن فـرانـکـلـیـن:

بەبێ ئـازادیی بـیرکـردنەوە، دانـایی بـوونی نیـیە.. بەبێ ئازادیی رادەربـڕین، ئازادیی گـشتی بـوونی نـیـیە.

فـردریـش شـیـلەر:

هـونـەر مـنـداڵی ئـازادیـیـە.

سـۆرن کـیـرکـێگـارد:

دڵـەڕاوکێ.. سەرگـێـژخـواردنی ئـازادیـیـە.

جـۆرج واشـنـتـۆن:

ئەگەر ئازادیی دەربـڕینـت لێ بسەنـدرێتـەوە.. رەنگە بە وسکـتی و بەبێ دەنگ، وەک مـەڕ بـەرە و کەوڵکـردن بـتـبـەن.

نـیـلسـۆن مـانـدێـلا:

ئـازادی تەنها واتـای رزگـاربـوون لە پێـوەنـد نیـیە.. بەڵکـو بە شـێوەیەک بـژیـت کە رێـز لە ئـازادیی ئـەوانی دیـکە بگـریـت و شـیرینـتـری بـکەیـت.

وۆلـی سـوێـنکـا:

گـەورتـریـن هـەڕەشـەی سـەر ئـازادی.. نەبـوونی رەخـنـەیـە.

مـات مەکـگـۆری:

شـوێـنی ئـازادی.. باشـتـریـن شـوێـنی داهـێـنانـە.

ڤـۆڵـتـێـر:

مـرۆڤ لـەو سـاتـەوە ئـازادە.. کـە ئـازادیی دەوێـت.

هـانـز کـریـستـیان ئەنـدەرسـۆن:

تەنیا ژیان بەس نییە.. مـرۆڤ دەبێت تیشکی خۆر و ئـازادیی و گوڵێکی بچـووکیشی هـەبـێـت.

بـرنـس:

زیـادەڕۆیی لـە ئـازادیـدا، دەبـێـتـە هـۆی گـەنـدەڵـیی رۆح.

 

سـۆمـەر سـێـت مـاوگـام:

ئەگەر نەتەوەیەک لەبـری ئـازادیی.. هەرشـتـێکی تر هـەڵبـژێـرێـت، هـەمـوو شـتـێک

لە دەسـت دەدات.

 

جـەیـمـس کـلـیـر:

ئـازادیی تـوانـای وتـنی.. نەخـێـرە.

بـۆب دیـلان:

پاڵەوان ئەو کەسەیە.. کە لەو بەرپـرسیارێـتییە تێدەگات، کە لەگەڵ ئازادییەکەیدا دێت.

جـیـمی وێـڵـچ:

مـن داکـۆکیکەرێکی سەرسەختی ئازادیـم.. ئازادیی گوزارشتکردن،ئازادیی رادەربڕین، ئـازادیی بـیرکـردنەوە.

وتـەیـەکی ئـەڵـمـانی:

هـەرچەنـد قـەفـەس تەنگـتـربـێـت.. ئـازادبـوون شـیـرینـتـر دەبـێـت.

مـۆرا:

هـەر نەتـەوەیـەک خـۆی بەهـێز نەکـات و ئامـادە نەبێـت لە پـێـناویئـازادیی خـۆیـدا قـوربـانی بـدات.. خـۆی دەدۆڕێـنـێـت.

ریچـارد لاولـیـس:

مـن کـە لە بەنـدیـخـانەدام.. دەزانـم ئـازادیی چـیـیە و چ تـامـێکی هـەیە.

رۆپـسـپـێـر:

بـەو وڵاتە دەڵـێن ئـازادە.. کە رێـز لە مافـەکانی مـرۆڤ دەگـرێـت و یاسا سەروەرە و دادوەریی تـێـدایـە.

تـۆسـان:

ئـەی کویـلەکـان راپـەڕن.. ئەگـەر ئێـوە پـاڵی لـێـنەدەنـەوە، ئـەوان بەلاتانەوە هـێندە زەبـەلاح نابـن.

مـاهـاتـمـا گـانـدی:

دوو ساڵ یەکـێـتـیـم بـدەنێ.. بـە دوو مانـگ ئـازادیـتـان بـۆ دەهـێـنـم.

فـایـق بـێـکەس:

داری ئـازادیی بە خـوێـن ئـاو نـەدرێ قـەت بەرنـاگـرێ

سـەربـەخــۆیی بـێ فـیــــداکـاری ئـەبــەد سـەرنـاگــرێ

پـاتـریـک هـێـنـری:

کەسانی تـر چـییان دەوێـت، بەڵام  ئـەوەی مـن دەمـەوێـت.. ئـازادیی یا مـردنـە.

تـۆمـاس کامـبـل:ئەو کەسـەی نیـشـتـمانەکـەی خـۆشـدەوێـت.. خـوێـنـەکە

ی تـۆوی ئـازادییە.

مـەدام رۆلانـد:

ئـەی ئـازادیی.. چـەنـدەهـا تـاوان بـە نـاوی تـۆوە دەکــرێـن.

 

نەرویـج: ٢٠٢٥