پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ مەڵبەندی سلێمانی حزبی شیوعی کوردستان سەدان کتێبی بەخشیە کتێبخانەی قوتابخانەی یادی بنەڕەتی لە قەزای چوارتا.

بە ئامادەبوونی قائیمقام و بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی قەزای چوارتا و شاندی مەڵبەندی سلێمانی و کۆمیتەی ڕێکخستنی شاری سلێمانی، لە مەراسیمێکدا سەدان کتێبی لە ژێر دروشمی (دەمانەوێت خوێندنەوە ببێتە کلتور، بەوهۆیەوە کتێب دەبەخشین)  سەدان کتێبی بە قوتابخانەی یادی بنەرەتی پێشکەش کرد.

 لە مەراسیمەکەدا  وتەی قائیمقامی قەزای چوارتا و مەڵبەندی پێشکەشکرا، تیایدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی و خوێندنەوەی کتێب و ئەو دنیابینی و ئاسۆفراوانیەی کە خوێندنەوە پێمان دەبەخشێت.