
مەدلوولەکانی کارەسات
کڵاوی درەختە پیرەکان،
بە کۆلارە ئارشیف دەکات..
عەبای ژنەکان، تووشی هاروهاجی دەکات
تەنورەی کچەکانی زانکۆ، کورتر دەکات..
قاچی ڕووبارەکان، بە قیژە تیرۆر دەکات
چ کارەساتە مەدلوولەکانی ڕەشەبا !
دەموچاوی ژن پڕە لە باخ ،
ڕوخساری درەختەکان تەپوتۆزی ڕەشەبا،
چ کارەساتە ژن گسک دەدات لە کەروێشکەی گیا !
لە جۆگەلەکانی سیاسەتدا خوڕخوڕ دەڕۆن ،
شەڕ دەکەن بۆ دەریای ئازادیی ،
کەچی لە قوڕی کۆیلە بووندا دەچەقن ،
چ کارەساتە ئازادیی !
جاڵجاڵۆکە ماڵەکەی ناچنێ،
ئەوە چنینی نێچیرێکە ،
هاوڕێبوون لای خورافەیە،
چ کارەساتە بەرژەوەندی !
ئەوەمان لە بیرچوو مردن ، کە دائەبەزێ
پێک پێک ژیان هەڵدەدا ،
چ کارەساتە ژیان سەرخۆشە بە گەمژەیی !