كاتێك ئاوازێكی كوردی دەژنم دیمەنە جوانەكانی كوردستان دێنە پێش چاووم

ڕێناس گەرمیانی

هونەرمەندی توركمانی ئەرسەن جەماڵ ، هونەرمەندێكی شاری خورماتووەو لەم شارەش لە دایكبووە, ئەو دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەكانە, ئێستاش لە كەناڵی عێراقییەی توركمانی پێشكەش كارە.

ئەرسەن جەماڵ بە ڕێگای کوردستانی وت :- هونەر لەم سەردەمەی پێستاماندا نەگەیشتووەتە ئاستی پێویست ، كوان جیلی هەفتاو هەشتاو نەوەدەكان كە لەم جیلەی ئێستاكە باشتربوون, خەتاكەش بۆ سەندیكای هونەرمەندانی عێراق دەگەڕێتەوە كە هیچ ڕۆڵێكی نییە وناتوانێت لێپێچینەوە بكات لە خراپی بابەتە هونەرییەكە، لەگەڵ ئەوەشدا ئامێرە مۆسیقاییەكان وەكو جاران نەماون كە پێیان دەوترا ئامێرە ڕۆژ هەڵاتییەكان، ئێستا بەتەنها پەنا براوەتە بەر ئامێری ئۆرگ كە ئەویش ڕۆژئاواییە وهونەرمەندانیش لە گۆگڵەوە ئاواز دەردەكەن ودواتر دەیژەنن.

مۆسیقا زمانە ومنیش لەڕێگەی ئامێرەكەمەوە كە عودە چەندین ئاوازی كوردیم دووبارە ژنیوەتەوە وهیچ جیاوازییەكم وەكو مۆسیقاڕێكی توركمان نەكردووە ، چونكە ئێمە لە شارێكداین كە هی هەموومانە وهیچ جیاوازییەك نییە بەتایبەت لە ڕووی مۆسیقاوە، كەكاتێك ئاوازێكی كوردی دەژەنم دیمەنە جوانەكانی كوردستان دێتە بەرچاووم ، بەهەمان شێوەش كە ئاوازێكی عەرەبی دەژنم باشوری عێراق دێتە بەرچاووە ، ئەوانەش كە بە مامۆستای خۆمیان دەزانم وكاریگەرییان لە سەرم هەبووە مامۆستای مۆسیقا ژەن ئەنوەر قەرەداغی ونەسیر شمە.