
ــ سوهراب سپهری
ــ و / گۆران ساڵح
لە بەیانیدا،
ڕێبوارێک پرسی
ماڵی خۆشەویست لە کوێیە؟
ئاسمان وەستا
ڕێبوارەکە،
لقی ڕووناکیەکی لەچاوەکانییەوە فڕێدا لە تاریکی لمەوە
بەپەنجەکانی ئاماژەی بە دار چنارێک
کرد و وتی/
بۆ ئەوەی بگەیت بەو دارە
باخچەیەکی بچووک هەیە
کە سەوزترە لە خەوی خودا
کە لەوێ خۆشەویستی شینە وەک باڵەکانی حەقیقەت
ئینجا ،
دەڕۆیت وەک باڵی حەقیقەت بۆ کۆتایی ئەو کوچەیە
کە لە پشت باڵغبوونەوە دەست پێدەکات
وەرچەرخێ بەرەو گوڵیكی تەنیا
بەرلەوە بەدوو هەنگاو
دەوەستیت لە سەر کانیاوی زەوی نەمر
ترسێکی شیرین دێتە دڵتەوە
لە قووڵایی بۆشایی ئاسماندا
خشەخشێک دەبیستیت
و مناڵێک دەبینیت
سەردەکەوێت بۆ سەر دارێکی سنەوبەر
ئاهەنگ لەهێلانەی ڕووناکی دەبات
لەوێ لێبپرسە
ماڵی خۆشەویست لە کوێیە؟