
شاعیری گەورە مفتی پێنچوێنی
ئاواتی وابوو گشت کورد بخوێنی
لەشیعرەکانی هەر دەی گووتەوە
با قوتابخانەی زۆر بکرێتەوە
مژدەی دەهێنا بۆ خەلکی لادێ
بۆ قوتابخانە مامۆستای باش دێ
هاواری دەکرد بۆ کورد دامێنێ؟
دەبێ کچ وەک کور بچێ بخوێنێ
منداڵانی کورد وەرن بخوێنین
ئاواتی مفتی بە جێبهێنین
مستەفا رسول