
محمد داریاس / کۆیە
کرێکاران ... ئەی هەژاران
گوێڕاگرن لە دەنگی من
تەماشاکەن لە چاکترین کڵۆجی نوێ
لە جەگی من
پێنوسەکەم ئەوا دادا
پەلکەداری رێگری وشەم لەسەر لادا
بۆ نووسینی ئائەم شیعرەم
دەگوێدەنە وشەی نەرمم ، قسەی
گەرمم
دەگوێبگرن لەو بانگەی من
بانگی شادی بە بێشەرمم
هاوار دەکەم دورو نزیك
لە ئاسۆی رون
ژینێکی نوێ بەدیدەکەم
لەم ژینەدا جێی وشەی جەنگ نابێتەوە
جێگەی وشەی رەگەزیەتی
جەنگ لەسەر رەنگ نابێتەوە
ئەو ژینەی من دەیبینم
دروشمەکەی ئائەمەیە
دژی زۆردار ، نەهێشتنی چەوسانەوە
لابەری دەرد ئێش و ئازار
روخاندنی کۆشکی کۆنی پیسی ستەمکار
چاك لێم دیارە لەم ژینەدا
کۆتری ئاوات
هەردوو باڵی هەڵکێشاوە
بەسەر هەژار روت و ماندی
کۆتری ئامانج
ئەخوا دانی ئا ئەو تۆوەی
زۆر لەمەوپێش
خەبات چاندی، خەبات چاندی.