
هەژار ئیبراهیم/سۆران
نەقیبی سەندیکا دوو کتێبی لەبواری ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە.
کتێبی یەکەم.
" خانەنشینیی رۆژنامەنووسانی پیشەیی لە هەرێمی کوردستان لەنێوان دەقی یاسا و گەرەنتی راستەرێ بوون" لە نووسینی ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ، کە ئەم بەشانە لەخۆدەگرێت:
- خوێندنەوەیەکی خێرای یاسای ژمارە(13) ساڵی 2001 خانەنشینی رۆژنامەنووسانی کوردستان
- دەقی یاسای ژمارە(13) ساڵی 2001 خانەنشینی رۆژنامەنووسانی کوردستان
- قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاساکە
- بەڵگەکان
- مافی کرێکارانەی رۆژنامەنووسان لە نێوان یاساکانی کار و بیمەی کۆمەڵایەتیدا
- دەقی یاسای پیادەکردنی یاسای خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی کرێکاران ژمارە 4ی ساڵی 2012 یە.
کتێبی دووەم.
کتێبی" ئەلف و بێی ناو زراندن"، نووسینی تۆنی مەندل وەرگێڕانی بۆ کوردی
( ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان، )ئەم کتێبەیان بەشێکە لە هەڵمەتی جیهانی کە رێکخراوی ئارتیکل19 بە هاریکاری فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی جیهانی(IFJ) لە ساڵی(2016)ەوە، دەستی پێکردووەو هەڵمەتەکە تا ئێستاش بەردەوامە.
کە ئەم بەشانە لەخۆدەگرێت:
1- یاساكانی ناوزراندن چین و كامانەن؟
- پێناسەكردنی دەستەواژەكە
- جیاوازی نێوان ناوزراندن و چەمكەكانی دیكە
2- دیارترین گرفتەكانی یاساكانی ناوزراندن
- جەدەلی گفتوگۆ لەسەر دامەزراوە گشتییەكان
- پاراستنی ئاسایشی گشتی لە جیاتی ناوبانگ
- هەندێ داوای نەگونجاو
3- جۆری یاساكانی ناوزراندن
- ناوزراندنی زارەكی و نووسراو
- ناوبانگ بەرامبەر هەست
- ناوزراندنی مەدەنی لەبەرامبەر سزایی دا
4- ناوزراندن و مافەكانی مرۆڤ
- مافەكانی مرۆڤ : پرانسیپە گشتیەكان
- مافی ئازادی بیرورا
- مافی هەبوونی ناوبانگ
5- ناوزراندنی سزایی
- رێوشوێنەكان بۆ نەهێشتنی تاوان
6- ناوزراندنی مەدەنی
- دەستە گشتییەكان
- دەوڵەت: ئامانج و سونبول
- سیاسیەكان و فەرمییەكان
- داكۆكیكردن بە پشت بەستن بە راستییەكان
- داكۆكیكردن بە پێوەری بیرورا
- داكۆكیكردن بە پێوەری راگەیاندنی لوژیكی
- ئیمتیازی رەهاو ناسێنراو
- یاسای بەسەر چوونی دۆراو
- جۆری قەرەبوكردنەوەكان و رۆڵیان
- قەرەبوكردنەوە، لە بری بریاری سزایی.
ناوبڕاوکتێبەکانی وەک دیاری بەخشی بەدەزگاکانی ڕاگەیاندن وڕۆژنامەنووسانی کوردستان .