مانوێل نۆیەری گۆڵچی ئەڵمانی 38 ساڵ بە گرتە ڤیدۆیەكدا وازهێنانی خۆی بە یەكجاری لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند و دوپاتیكردەوە ژیانی وەرزشی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی كۆتاییهات.

نۆیەر دەڵێت، بە دڵنیاییەوە ئەم بڕیارە بۆ من ئاسان نەبوو چونكە 15 ساڵە یاری بۆ وڵاتەكەم دەكەم، یەكەم یاریم بەرامبەر ئیمارات بووە و لەو كاتەوە هەموو كارێكی كردووە لەپێناو پاراستنی گۆڵەكەیدا.

وتیشی: لە ژیانی وەرزشیمدا چەندین ساتی خۆش و ناخۆشیان هەبووە بەڵام بردنەوە لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی 2014 خۆشترین ساتم بووە.

دەشڵێت، هەست بە شانازی دەكەم و لەگەڵ هاوڕێكانم لە یاریگادا هەموو شتێكمان كردووە بۆ هەڵبژاردەكەمان، زیاتر لە حەوت ساڵ وەك كاپتن یاریم كردووە و بەشداری كردنم لە جامی یۆرۆی 2024 پاداشتی كارەكانم بووە.

نۆیەر سوپاسی سەرجەم ستافی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەكات كە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا كاریان لەگەڵدا كردووە، سوپاسی یاریزانەكان و هاندەرانیش دەكات و هەموو كات هاندەریان دەبێت.

نۆیەر لە كاروانە وەرزشیەكەیدا 124 یاری بە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەنجامداوە، 118 گۆڵی لی تۆماركراوە و لە 51 یاریدا گۆڵەكەی بە خاوێنی راگرتووە، نازناوێكی جامی جیهانی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.