
وای له‌سوری لێوی شاتوو
له گه‌ردنی زه‌ردی هه‌رمێ
له شاڵه ره‌شه‌كه‌ی سه‌رشانی ترێ‌و
له پێڵاوه دڕاوه‌كانی هه‌نارو
له‌ستیانه نارنجییه‌كه‌ی قه‌یسی‌و
له كوڵمه سورو سپیه‌كانی سێ‌و
گوێم له چرپه‌یانه ده‌ناڵێنن
وه‌ك ناڵینی لێوی شاتوو كه به‌ده‌ست
دارلاسیكی مناڵێكی چه‌تونه‌وه ده‌بورێته‌وه
وه‌ك ناڵینی هه‌ناوی هه‌رمێ ،
كه به‌ده‌ست خانمێكی عیلم بازه‌وه،
ده‌چێته‌وه سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی مره‌با
وه‌ك ناڵینی پیاسه‌ی ترێ كه ،
له سه‌حرای كوپه‌ڵه‌یه‌كدا،
رێ ده‌رناكاو ده‌چێته‌وه سه‌ر سه‌فه‌ری وه‌رین
وه‌ك ناڵینی هه‌ناسه‌ی هه‌نار،
به نوكته‌ی چه‌قۆیه‌كی شه‌هوه‌تبازه‌وه،
ده‌چێته‌وه سه‌ر كڕیوه‌ی خوێن
وه‌ك ناڵینی ستیانه نارنجییه‌كه‌ی قه‌یسی،
له كۆلانی گوشینا، ئه‌وه‌نده فاتیحه له‌یه‌خه‌ی ئه‌درێ
هه‌تا ده‌گاته عیشوه عه‌یاره‌كانی نانه‌قه‌یسی !
وه‌ك ناڵینی له‌رزوتای سێ‌و كه دائه‌چڵه‌كێ،
ئه‌وه‌نده گوناهی لێ به‌رز ده‌بێته‌وه،
چۆڵ ده‌بێت له ته‌ماشاو
زرم ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر مه‌رگا !
ڕۆژ هەڵەبجەیی