
هەژار ئيبراهیم - سۆران
کتێبی مرۆڤە خاوەن پێداویستییەتایبەتییەکان لەدیدی نابینایەکدا" ناونیشانی پەرتوکێە له لایەن گەنجێکی نابینا بەناوی(هێرش هەسنانی)بڵاوکرایهوە.
کتێبەکەی هەشت تەوەری لەخۆگرتووە،کەباس لەهۆکارەکانی بوون بەخاوەن پێداویستی تایبەتی و ڕووداوەنەخوازراوەکان و بابەتە تەندروستیەکان و کۆمەڵایەتی و ئەرک ومافەکان و ڕۆڵی دەسەڵات لەهەمبەرخاوەنپێداویستیه تایبەتەکان دەکات.
هێرش هەسنانی له لێدوانێكدا بۆڕێگای کوردستان رایگەیاند : زۆر گرنگە وەک مرۆڤ هەڵسوکەوت لەگەڵ یەکتریدابکەین، لەکاتی پێویستدا هاوکاری یەکتری بکەین.هەروەها چاوپۆشی لەکەم وکوڕییەکانی یەکتریدابکەین.
وتیشی: کتێبەکەشم پێشکەش دەکەم بەهەموو مرۆڤدۆست و ژیان ویستێک و خانەوادە و هاوسەرەکەم، کە هەمووکات خەمخۆر و پاڵپشتمبووە.
_ نووسەرناوی تەواوی (هێرش نەجمەدین سەعیدە.)لەساڵی 1987لەگوندی هەسنانی بناری چیای حەسەن بەگ لەدایکبوە،لەتەمەنی10ساڵی بۆتە نابینا و ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانە ولەچەندین دام ودەزگای ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەیی کاری کردوەوگەنجێکی چالاک و ناسراوی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە.خێزاندارەوخاوەنی دوومنداڵه.