بەکر تەیفور بخوێننەوە.!

(١) 
نامەی زیندانیەک بۆ هاوژینەکەی؛

تاقانەی دڵم
سڵاو و چەپکێک گوڵ، 
ئازیزەکەم ئیمڕۆ نۆ مانگی تەواوە لە ئازارو ئەشکەنجە دام، شەوی رابرد، تا سپێدەی
ئاسۆ بە دەستێکمەوە
هەڵواسرابووم، بەڵام پێدەچێ لێرە بەدوا لەو ئازارە جەستەییە تاقەت پروکێن و هەنجن هەنجنە ڕزگارم ببێ، چونکە درامە دادگاو گەواهیدەرەکانیان رووبەڕووم کردنەوە...
هەرچەندە من نکۆڵیم لە کۆی قسەکانیان کرد، وەلێ چ فایدە!
دزو خاوەن ماڵ یەکبن، وشتر لە کونی دەرزیەوە ئاودیوو دەکەن.. 

گیانی من؛
ئیمڕۆ نزیک بەکاتژمێرێک
دادگایی کرام، دواتر بە چەپڵەڕێزانی بەشێک لە ئامادە بووانی ویژدان مردوو و دەربار، سزای لە سێدارەدانم بۆ دەرچوو...
گەرچی پێم وابوو، تۆو دایکم ئامادە
دەکرێن، بەڵام مخابن چاوم زۆر گێڕا، ئێوە لە هۆڵەکە نەبوون، ئیدی نازانم پێشووتر
پێتان ڕانەگەیاندرابوو، یاخوود ئەوە ئێوە دەرفەتی
هاتنتان نەبوو.؟ 

گیانەکەم؛
بەدایکم ڕابگەیەنەو یەکدی
بلاوێننەوە، گەر یادی منت کرد، بچۆ بۆن بە دایکمەوە بکە..
چونکە بۆنی منی لێدێ و نۆ مانگ و نۆ ڕۆژ خوێنم ئاوێتەی خوێنی ئەو بووبوو، 
هەناسەمان تێکەڵی یەک ببووین، دایکم ئەو بونەوەرە مەزنە بوو گەر نەخۆش
کەوتبام، شەو تابەیانی بە
دیارمەوە بێدار بوو، لای لایەی بۆ دەگوتم و ماندوو بوونی نەدەزانی، لە سەر سفرەش تا تێرم نەخواردبا، هەرگیز ئەو بەلای خواردنەکەدا نەدەچوو، تا لێم دڵنیا نەبوایە، کەتێرم خواردوە ئەو نەدەحەسایەوە و بەدەورووبەرمدا، لە هاتوو
چۆدا بوو، نەوەکا شتێکم 
پێویست بێ و لێیبخوازم!
ئەوە من بووم بێئەمەکیم
نواندو بەقسەیم ناکرد.!
 
هاوسەری شرینم؛
دڵنیام ئەمجارە لە شەقەی
باڵدەدەم و فڕینێک دەفڕم
بۆ هەتاهەتایە نایەمەوە
نێو ئەو هێلانەیەی، کە یانزە مانگە پێکەوە چێمان کرد..
مخابن ناحەزان نەیان هێشت
دوو مانگ زیاتر پێکەوە بین.!
بەڵام دڵنیام تۆ چۆڵی ناکەی و
بەو ژیرییەی، کە لێت تێگەیشتبووم دەتوانی
بە ئاوەدانیەکی پڕ لە گوڵزار
و هەناسەیەکی ساردو دڵێکی گەرم و گوڕی بەخشندەییەوە بیهێڵیتەوە و هەرگیز کارێکی وا ناکەیت دڵی دایکە بیمارەکەم خەمگین و پەژارە ببێ و بەردەوام دڵنەوایی دەدەیتەوە..
هەروەها ئازیزەکەم، داوات لێدەکەم، گەر دووگیانی
ئەوا نازانم سکەکەت چیدەبێ.؟ کچ یاخوود کوڕ؟ بەڵام گەر کچ بوو؟ ئەوا ناوی لێ بنێ (کاژین)وە گەر
کوڕیش بوو، ناوی لێبنێ
(هیوا).!باشە گیانی من.؟ 

هاوسەرە سەنگینەکەم؛
وە گەر دوو گیانیش نەبووی، تکایە، دەتوانی بۆ خۆت
شوو بکەیتەوە بە دڵی خۆت، بەڵام هەرگیز سەردانی کردنی دایکم فەرامۆش نەکەی..چونکە بێ مروەتی
خەسڵەتی مرۆڤە پووچەکانە،
نابینی من باجی بێ ئەمەکی
بەناو هاوڕێ هاوبیرەکانم دەدەم و خستمیانە نێو داوی
دوژمنەوە.؟ گیانەکەم، هەر
چەندە قسەم زۆرە، بەڵام
کۆتایی پێدێنم.. چونکە دەرفەتم کەمە، بەنیازم نامەیەکی دی بۆ هاوڕێیەکی دڵسۆزم بنوسم گەر فریا بکەوم و نەمبەنە بەر پەتی سێدارە... دوا وتەم ئەوەیە؛گەر لاشە بێگیانەکەمیان پێتان دایەوە، تۆ خوا دەست مەکەن بە واوەیلا و  هەرگیز نەکەن بێنە سەر ئارامگاکەم و
کات بەوە مەکوژن، چونکە
ژیان زوو تێدەپەڕێت و
بۆ خۆتان خۆش بژین..
کاتێکی خۆش بۆ ئێوە. ماڵئاوا.!

       هاوڕێی ژیانت
      حەمەلاوــ هیوا. 


       بەڪرتەیفور
        {٢٠٢٦/٥/٢٣}


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا