
شیعری: ئیبراهیم هه‌ورامانی
به دوتا وێڵم،
كه‌م ڕۆژ هه‌بووه
نه‌چمه مه‌یدانی كار،
له‌وێ له‌به‌ر سه‌رما و
له‌به‌ر گه‌رمای پڕوكێنا،
تا ئێواره چاوه‌ڕێت بووم،
نه تۆ هه‌بویت و
منیش،
به گیرفان و دوو ده‌ستی به‌تاڵه‌وه،
شه‌رمنانه،
ده‌گه‌ڕامه‌وه به‌ره‌و ماڵ.
له‌ماڵ،
له‌سه‌ر سفرەی خاڵی و
له‌به‌رده‌م مناڵی برسیدا
ئه‌وه من بووم،
خه‌جاڵه‌ت بووم.
هه‌ر له‌به‌ر تۆ،
چه‌ندین كۆشكی به‌رز و ڕازاوه‌م نه‌خشاندوه،
چه‌ندین ،
باخچه و
پاركی گه‌وره‌م،
له جێ وشوێنی كه‌لاوه و
وێرانه‌دا،
ڕواندوه.
كه‌م كێڵگه‌یه هه‌یه،
ده‌ستی منی پێ نه‌گه‌شتبێ
تاشین بووه.
له‌هه‌موو جێیه‌ك،
به‌دواتا ده‌گه‌ڕام.
كوره‌ی خشت و
كارگه‌ی ئاسن و
زبڵخانه بچوك و گه‌وره‌كان.
له‌هه‌رجێیه‌ك،
ناونیشانی تۆیان دابێ
ماندوونه‌بووم،
چومه‌ته وێ.
به‌ڵام،
تۆ له‌وێ نه‌بویت.
ده‌زانی،
هه‌رله‌به‌رتۆ
شه‌و و ڕۆژی زۆرم بردۆته زیندان
جه‌سته‌م،
دراوه‌ته به‌ر قامچی و
كاره‌با و
سووتان.
به‌ڵام،
تۆ هه‌رله‌وێ نه‌بویت؟
چەندین،
شەوی بێ تۆیم،
بەسەر برد.
ئاواتەخواز بووم،
هەر شەوێ،
بۆتەنیا شەوێ،
لەخەونمدا لەگەڵم بیت.
بۆن بە هانەسەتەوە بکەم،
بەتەنیشتتەوە،
پێبکەنم، دڵخۆش ببم.
لەسەر سفرەی خاڵیمانا،
لە دەورتدا،
پێکەوەبین، هەموو کۆ بین.
زۆر شەوو،
من خەونم ئەدی و تۆ نەبویت.
دەزانم،
تۆ لەو دورانەی،
لەو دوری دورانە.
٭٭٭٭ ٭ ٭٭٭٭
دێن و
مانگ مان نیشان دەدەن،
دەڵێن: ئەوە نان.
دێن و
کۆت و زنجیرمان نیشان دەدەن،
دەڵێن: ئەوە نان.
لەکاتی خۆر ئاوا بونا،
ڕۆژمان نیشان دەدەن،
دەڵێن: ئەوە نان.
لەتاریکی و دەیجورا،
لە کاتی شەستە باران و بەفر بارینا،
دێن و دەڵێن:ئەوە نان.
من لەبەر تۆ،
لەبەر نەبونیت و بەبێ تۆ
ئەم دونیایەی کەدەیبینی،
بەم کۆشک و هەموو تەلارانەوە،
ئەم هەموو پرد‌و کارگانەوە،
بەم هەموو، باخچەو سەیرانگایانەوە
ئەم دونیایەی تۆ دەیبینی،
ئەم ئاوەدانییەی
تەنیا لەبەر تۆ
لەبەر غەمی نەبونی تۆ
بەهێزی بازووی من نەخشێنراوە
ئاوەدانە،
ڕازێنراوە.
٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭
بەدوتا وێڵم،
دەزانم،
لە کەشکەلانی فەلەک نیت
لە پشت کێوی قەوقاسەوە نیت
نەلە قوڵایی دەریاکان و
نە لە نێو دڵی فاڵچیانا نیت.
تۆ لەنێو ئارەقەی نێوچەوان و
هێزی کاری ئێمەدا هەیت.
بەدوتا دێم،
ئەو ڕۆژە، دەبێت هەر بێت
لەسەر سفرەی خاڵیماندا
لە نێو هیواو ئامانجماندا،
بۆن زەوی پڕ دەغڵ کات.
نەبونیت،
ئینسان برسی نەکات.
ئەو ڕۆژە دێت،
ئیتر غەمی نەبونی تۆ
بەهاری ئێمە ناتۆرێنێ،
خەندە،
لەسەر لێومان نافڕێنێ.
گشتمان، وەکو ئینسان
دەبینەوە بە خاوەنی نان،
خاوەن ژیان.