
بڕیار عەبدولڕەحمان - ڕواندز
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٤/١/٤ کتێبخانەی گشتی ڕواندز ئێوارە کۆڕێکی بۆ ناساندنی کتێبی ( بورکانی عیشق لە دەریای خەم) لە نووسینی شاعیر ( عەبدوڵا حاجی ) سازکرد.
شاعیر لەسەر بەرهەمەکەی چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و کۆمەڵێک دەقی شیعری نێو کتێبە تازەکەی خوێندەوە.
ئامادەبووانیش سەرنج و پرسیارەکانیان ئاڕاستەی شاعیر کرد و وەڵام درانەوە، لە کۆتاییدا کتێبەکە پێشکەش بە مێوانان کرا.

