بڕیار عەبدولڕەحمان - سۆران

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٤/١/١٨ لە خانەی فەرهەنگیی شین کۆڕی ناساندنی ڕۆمانی (فڕینی پردەکان) بەڕێوەچوو.

لە ئێوارە کۆڕەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران و خوێنەران مادەبوون، نووسەری ڕۆمانەکە (دڵشاد کاوانی) بەتێر و تەسەلی لەسەر ڕۆمانەکەی دوا. دواتر بەشداربووان سەرنج و پرسیارەکانیان ئاڕاستەی ناوبراو کرد و وەڵام درانەوە.

ڕۆمانی (فڕینی پردەکان) نوێترین بەرهەمی نووسەرە، جگە لەو بەرهەمە خاوەنی شەش بەرهەمی دیکەیەو کتێبێکیشی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی سویدی، وە چەندان کتێبی تری ئامادەن بۆ چاپ.

لە پەراوێزی کۆڕەکەدا شاندێکی (کۆمیتەی سۆرانی حزبی شیوعی کوردستان)یش بەشدارییان کرد.

No description available.

No description available.