
ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/٣١ کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆیەی حزبی شیوعی کوردستان. مەڕاسیمێکی ڕێکخست بۆ ناساندن و کردنە دیاری کتێبی ( بۆ ئەوەی زیندوبین ، سەربوردەی ژنێکی ڕێبواری ڕیگای سوور )، لە نووسینی هاوڕێ " سنەوبەر ئیسماعیل نەسڕوڵڵا ". لە سەرەتای مەڕاسیمەکە هاوڕێ عوسمان زیندانی خوێندنەوەیەکی پێشکەش کرد لە بارەی ناوەڕۆك و گرنگی کتێبەکە، دواتریش هاوڕێ سنەوبەر نووسەری کتێبەکە لە ووتە یەکدا ئاماژەی بە بیروکەو نووسینی کتێبەکەدا. دواتریش بە واژوی نووسەر کتێبەکە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. جێگای ئاماژەیە زمارەیەکی بەر لە نووسەران و شاعیر و ئەدیب و کەسایەتی شاری کۆیە ئامادەی مەڕاسیمەکە بوون کە لە هۆڵی بارەگای کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆیەی حزبی شیوعی کوردستان بەڕێوە چوو.
فـۆتـۆ / ئاراس خالید ، ئارام شوان.


