
(۱)
نه‌بیستن
چه‌پۆك له هه‌موو دیواره‌كان ئه‌دا،
ده‌رگایه‌ك نایه‌ته گۆ...
له‌و دیو دیواره‌كانیشه‌وه،
مشته‌كۆڵه جێده‌مێنێ،
ده‌رگایه‌ك ده‌ست هه‌ڵنابڕێ!
(۲)
نه‌وتن
قه‌فه‌سه‌كان غه‌مبار بوون،
بۆ كه‌نه‌سمه و كه‌ناری نا،
بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی چڵی دره‌خت بوون..
كورسییه‌كان كفر هه‌ڵده‌چنن،
بۆ پاشا‌و ده‌سه‌ڵات نا،
بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی لقی دره‌خت بوون..
لێ دره‌خت هیچی نه‌وت!
(۳)
نابینا
نێچیرێك بۆ ئه‌وه‌ی ڕاو كرێ،
به گیا ده‌ڵێن : قۆڵ بكه به‌قۆڵی بادا،
تا نوقم بیت له سه‌مادا..
به كێڵگه ده‌ڵێن: بچۆره ناو كراسی داهۆڵ،
مێرووله‌كان گه‌نمیان ماندوو كردووه ،
له پاشه‌كه‌وتا،
باڵنده‌كه ڕاو كرا..بۆ ئه‌وه‌ی لۆمه‌ی،
گیا‌و گه‌نم و كێڵگه نه‌كرێ،
چاویلكه‌ی ڕه‌ش نیشته‌وه له چاویان!