سەلام عومەر
نوقرچ لەرانی خاك دەدەم
سیمای دەسەڵات مۆر دەبێ
تادێ موچوڕكی بێزاری
لەنێو شەقامدا زۆر دەبێ
* * *
هەر خەونێ خەوم لێ ببا
شەوێ ئەستێرەیەك دەڕژێ
هەر رۆژێ چاوم هەڵفڕێ
لە شەقامدا خوێنێ دەپژێ
* * *
نوقرچ لەرانی خاك دەدەم
چیاكانمان دەنركێنن
شەقام نوزەیەكی لێوە بێ
سەرچاوەكان دەخنكێنن.