
تریسكە یاسین
کێ نیشتیمانی من دەناسێ؟
نیشتیمانی من..
کێوێکە بەرز و خۆڕاگر
نا..
دەشتێکی فراوانە
هەندێک جار
وشک و گەرمە
هێندەی هاوینی قەراج
هەندێک جاریش
تەڕ و پڕ گیا
نا..
دەشتێکی تەخت و پانە
وەلێ هێندە ساردە..
گەرمیی ڕوومەتەکانیشم
بۆ خۆی دەبات..
* *
کێ نیشتیمانی من دەناسێ؟
نیشتیمانی من
کێوێک نیە..
دەشتیش نیە..
نیشتیمانی من
سینگی پیاوێکە..
مەگەر تەنیا بە خەیاڵ
پێی بگەم و
هەر بە خەیاڵ
شەوێک تا بەیانی
خۆم بخزێنمەوە باوەشی و
سەری ماندووم بحەسێنمەوە
ئەوسا هەرگیز
کەس ناتوانێ
گلەیی لە ساردیی من بکات...
4/6/2025