
سەلام عومەر
با
هێلانەی چۆلەکەیەکی
لەبن سوێبانەکەی ماڵمان برد
چوار هێلکە لە بێڵڵایەکەمان رژان
بابانەکە دەیجریواندو
داکانەکە دەگریا
با
چوار خانووی
نا
چوارگوندی
یان
چوارشاری خزاندە نێو دیوەخانێکەوە
لەوێ
چریکێک و
عەسکەرێک و
جەندرمەیەک و
جاشێک
پێدەکەنین.

سەلام عومەر
با
هێلانەی چۆلەکەیەکی
لەبن سوێبانەکەی ماڵمان برد
چوار هێلکە لە بێڵڵایەکەمان رژان
بابانەکە دەیجریواندو
داکانەکە دەگریا
با
چوار خانووی
نا
چوارگوندی
یان
چوارشاری خزاندە نێو دیوەخانێکەوە
لەوێ
چریکێک و
عەسکەرێک و
جەندرمەیەک و
جاشێک
پێدەکەنین.