
ــــــــــــــــ٧ــــــــــــــــ
ستار ئەحمەد
لە كاتێكدا
داود ئۆغڵو
كورد دەكوژێ
كەچی سەركردەكان ئێمە
لەئەنقەرە
روومەتی دەلێسنەوە
پێیان زۆرە
دیكتاتۆرێك
روویەكی خۆشیان بداتێ
ئەوەتانێ
ئەمەریكا
بارەگای داعش
دەڕفێنێ
نەوەكوو زەبریان بگاتێ
هەر بەرپرسەكەی خۆمانە
تەنكەری نەوتیان دەداتێ
چش لەپێشمەرگەو
شەهیدان
كێ لەئەحواڵیان دەپرسێ
كوردستان هەر چوار پارچەبوو
لەسایەی سەری ئەمانە
ئێستا بووە بەسەدو سێ
ئای كەباری خاك گرانە
هەر رۆژەی كەرتێكی دەڕمێ
نەبووە لەنێو چاڵی نەوتا
بۆ كەرتە نانێك بگریت و
دەست لەخەڵكی پانكەیتەوە
ماڵ لەخاوەن ماڵ حەرامە
كووچەو شەقامی شارەكان
هەمووی زامە
بۆ كوێ دەڕۆیت
هەر بۆنی بۆمب و بارووتە
نیشتمانە خاپوورەكەم
پڕ لەگەداو رەش و رووتە
مێشكم لەجەستەم تۆراوە
پەنجەم بەدەستم نامۆیە
ئەم خاكە خێری بۆ خەڵكەو
كۆتی دەستی من و تۆیە
نامۆین به‌رۆحی خۆمان و
ماڵ و مناڵ و
كوچه‌و شار
نیشتمان سه‌راپا گڕه
لاوه‌كانمان
وه‌كوو مه‌لێكی بریندار
كه‌وتوونه‌ته باڵه فڕه
كه‌نار نه‌ما
توێشووی سه‌فه‌ری لێ نه‌خه‌ن
هه‌ر رۆژه‌ی له‌هه‌ڵدێرێكا
ده‌بنه سوتووی مێژوو ته‌مه‌ن
بۆ نانێكی ده‌م ره‌شه‌با
به‌دوای گه‌رووی جانه‌وه‌رو
سكی گورگا باویشك ده‌ده‌ن
له‌م سنووری خوێنینه‌وه
بۆ ئه‌و ته‌لبه‌ندی وڵاتان
ته‌كان ده‌ده‌ن
چه‌ندین ته‌رم و
ئێسك و پروسكی هاوخوێنم
له دیده‌ی رووباری زه‌برو
ده‌ریای رقی سنووره‌كان دۆزرانه‌وه
لانه‌یه‌ك نه‌بووه هێلانه‌ی
كۆرپه‌یه‌كی ئه‌م ده‌ڤه‌ره
رۆح و جه‌سته‌مان خه‌واڵوو
خه‌ون و خۆراكی سه‌فه‌ره
خه‌مخۆرێكم له‌م خاكه‌دا
به‌دینه‌كرد
به‌ر شاڵاوی بزربوون و
ئاواره‌یی كیژان بگرێ
له‌ژانی گه‌نج و بێداران
وردبێته‌وه
كوردستان‌م
هه‌موو ساتێك
تاكێكی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات
چركه نییه
زامێكی نوێی نه‌كولێته‌وه
وه‌رزی وه‌رین و
پژانه
ساڵی كۆچ و دابڕانه
كوا سه‌روه‌رانی خاكەكەم
بۆچی خه‌مێك له‌ئازارو
دوارۆژی ئه‌م گه‌له ناخۆن
ماڵوێرانی و
سه‌رگه‌ردانی هه‌تاكوو كه‌ی
راستە ئه‌گه‌ر ناچار نەبیت
ده‌ست بۆ نانی ناكه‌س نابه‌ی
بووینه قه‌ره‌جی وڵاتان
هه‌موومان گۆڕ غه‌ریب كراین
به‌ناچاری و له‌برسانا
له‌زێدی خۆمان ده‌ركراین
حوكمه‌تێكی بێئەزموونە
شكستخواردوو لەدانوستان
حوكمه‌تێكی ملیاردێرە
گه‌له‌كه‌شی دەمرێت بۆنان
سی‌و دوو ساڵه
شانشینم
كتێبێكی چاپ نەكراوە
ساویلكەیەو
هەر مژۆڵی گڕو گاڵە
هه‌ر به‌ڵێنی زەرد گەڕاوە
به‌گوێی من و تۆ دراوه
هه‌موو كاریان نمایشه
كه‌ناڵیان قسه‌و درۆیه
تۆ دیوته بانكی ده‌وڵەتێك
لانەیەكی بێ باڵدار بێ
باڵدارێكی بەبێ بێلانە
گوڵدانێك بێ دوور لە گوڵ و
گوڵێك تینوو بۆ ئینجانە
هه‌موو شتێكیان قۆرخ كرد
به‌هاو بوون و ئینسانیه‌ت
له‌گۆڕ نران
ئافه‌رین بۆ حوكمرانێك
داعش و ده‌ردو مه‌ینه‌تی
بڕی به باڵای نیشتمان
ئێستا ئێمه
له‌ژێر باڵی برسێتیا
بێ كاره‌باو
ئاو‌و مووچه
به‌خه‌می ماڵا راناگه‌ین
كێشه‌ی خاك و
پارچه‌بوونی
دڵ و جه‌سته‌شمان
سه‌رباره
كه له میرزادەش ده‌پرسی
ده‌ڵێت میلله‌ت به‌ر پرسیاره