هاڤان محەمەد

من و درەخت

تابلۆیەکی هاوشێوەین

ئەو بە پەنجەی پاییز

ڕووت دەبێتەوە

من بەدەستەکانی تۆ

ئەو کە پاییز کەزیەکانی

شانە دەکا

دەستەکانی پر دەبێ لە گەڵا

تۆش کە پەنجەت

لە دوگمە گیر دەبێ

دەستەکانت پڕدەبن لە سێو

بەڵام من میهرەبانترم

ئاخر پاییز

بۆ ماچێکی زەوی

ژانی وەرین بە گەڵا  دەجێژی

وەلێ من بۆ ماچێکت

دەیان جار بەسەر باڵاتدا

دەنوشتێمەوە

تەنیا جیاوازییەکمان هەیە

ئەو هەر پاییزان ڕووت دەبێتەوە

 من بۆ تۆ چواروەرزە...

ئێستا ئەزانی،

ژن و درەخت

چەشنی تابڵۆیەکن

لە پاییزدا؟