
سەلام عومەر
واین لە گەرووی قەڵادزێداو ناڵەی ناپاڵم دەبیستین
شار شەهیدەو جارێكیتر بۆ راپەڕین یەك هەڵوێستین
لەناو قەوانێكا شەهید سروودی ئازادی دەچڕێ
چەند ترسناكە ئەم سەدە دووژمن فرمێسكی من دەسڕێ
چەخماخەی راپەرینەكان لێرەوە سەرچاوە دەگرێ
لێرەوە نەورۆزی تینوو ،بازووی تۆكمەی كاوە دەگرێ
لە وەتەی ئاسۆدەسوتێ سێبەرێكی قەراغ رێگام
لەوەتەی شاخ وتفەنگ هەیە من شۆرشم من پەناگام
ئێستاش لەنێو دڵی دووژمن هەرمن گڕی ڕاپە ڕینم
هەر من شەهیدو تەكان و هەستانەوەو هێزو تینم
گەردەتانەوێ بڵێسەو شمشێری دەستم ببینن
تاشەی قەندیل و شەپۆلی روباری هە ستم ببینن
وەرن بەنێو خوێنی جماودا قەڵای رابوون بناسنە وە
لاشەی قوتابیانی زانكۆو شەهیدی وون بناسنەوە.