
رۆژی سێشەممە رێكەوتی 2023/6/6 هونەرمەندی (قەرەنی جەمیل)، لە ئەزموونێكی نوێ دا، گەڕانێكی بە نێو تابلۆ هونەرییەكانی لە ژێر ناوی (جێهێشتن) لە گەلەریی میدیای شاری هەولێر كردەوە.
لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی پێشانگا هونەرییەكەش، كە بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری هەولێر رێكخرابوو، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومی و حزبی و جەماوەرێكی زۆر لەو پێشانگا شێوەكارییەكەدا چەپكێك لە بەرهەمە ناوازەكانی ئەو هونەرمەندە هاتە نمایش كردن، كە پڕبوون لە داهێنان و جوانی سرووشت.
جێگەی باسە، پێشانگاكە تا ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت .

