نایەنەوە..

ئەو پاساریانەی فرچكیان بە كۆچەوە گرت و

رۆیشتن

ئەو شۆڕەبیانەی لە داخی تینوێتی و وشكەساڵیدا

خۆیان كوشت

***********

نایانبینینەوە..

ئەو ئەستێرانەی لە حەسرەتی تاریكی و دووری و تەنیاییدا

گڕوویان گرت

گەردوونیان جێهێشت و

ژیرنەبوونەوە، تا كوژانەوە

***********

ناگەڕێنەوە..

ئەو گوڵەبەیبوونانەی لە بەهار یاخی بوون و

بەرەو مەنفا

بەرەو ئەو شوێنەی سرووشتی تێدا نێژراوە

بەرەو ئەو هەسارەیەی قەترەیەك بارانی تێدا نابارێت

ئۆغریان كرد و

نەهاتنەوە و

نایەنەوە..

 

ئومێد بابان