
کەریم دەشتی
1
به قه‌ڵه‌می خه‌مگینی پاییز
له سه‌ر گه‌ڵا نووسیم تۆم خۆشئه‌ویست
هێنده له باڵای تۆ ئاڵام تا دواجار
له باوه‌شی من هه‌ڵوەرایت
2
به قه‌ڵه‌می ته‌ڕی باران
له سه‌ر سینه‌ی كێڵگه نووسیم تۆم خۆشئه‌ویست
هێنده به گوڕ باریمه سه‌ر دڵی گه‌رمت
تا دوا تنۆكت هه‌ڵمژیم
3
به قه‌ڵه‌می هاژه‌ی ڕووبار
له‌سه‌ر ڕوخساری ده‌ریا نووسیم تۆم خۆشئه‌ویست
هێنده به تاو هه‌ڵڕژامه ده‌روونته‌وه
تا ونبووم و بڕامه‌وه
4
به قه‌ڵه‌می گه‌رمی هه‌تاو
له‌سه‌ر ڕۆحی به‌فر نووسیم تۆم خۆشئه‌ویست
هێنده به كوڵ به ناو خوێنی تۆ هه‌ڵپژام
تا بۆ ئه‌به‌د توایته‌وه
5
به قه‌ڵه‌می ناسكی په‌پووله
له‌سه‌ر گڕی مۆمێ نووسیم تۆم خۆشئه‌وێت
هێنده هاتمه ناو چاوته‌وه هه‌ڵكروزام
تا دواجار توامه‌وه