شیعری؛ عەلا ئەلڕوبێعی

و؛ عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا

کاتێ هەموو رەنگەکان دەبنە یەک

کوێر هەر رەش دەبینێ.

*

کوێر تەنها بڕوا بە تاریکی دەکا.

*

کە کوێر دەبینێ پێی دەڵێن؛ شەو باش

*

ئەوەی زۆر ئەمەکداری کوێرە

داردەستە.

*

کوێر بینایی لە مانگدا هەڵگرتووە.

*

کە شتەکان بەیەکدادەچن

کوێر خۆی لە دەرەوەدا دەبینێتەوە.

.*

کە کوێر دەبینێ لە خۆی دەپرسێ

بۆ ئەوانی دەوروبەرم سەیرم ناکەن.