
1
شتێكم لێ ون بووه، ناوه‌كه‌یم بیرچۆته‌وه.
دڵێكی ده‌ستكرد نییه،
به‌ژنێكی خێچ و خوار نییه،
ڕیگه‌یه‌كی دڵڕیژ نییه،
سه‌فه‌رێكی چاو خێل نییه،
پیتان ده‌ڵێم نیگایه‌كی ڕه‌دووكه‌وتووی ساڵه‌كانی پێش دروستكردنی جه‌هه‌نه‌مه!
2
ده‌ستێك له نێو دیواری ڕۆحێكی ته‌ریودا پێمده‌ڵێ،
له بۆنێك ده‌گه‌ڕیم، شل شل بڕژێته ناو باران.
له گه‌ڵایه‌ك ده‌گه‌ڕێم ئاشتبیته‌وه له‌گه‌ڵ ئاسمان،
له سه‌راب ده‌گه‌ڕێم،
پارچه‌كانی بده‌مه‌وه به تاریكی!
3
ته‌میك به‌ربینگی گرتووه، ده‌ڵی من خۆرم هێناوه.
قه‌دی له سوانه‌كانی ماڵێك داناوه،
ڕوومه‌تی له‌سه‌ر گریانه‌كان جێهێشتووه،
دڵێكی پیسی به مرۆڤ به‌خشیوه!
4
برین به ده‌ست و پێی سپی خۆیه‌وه، له ڕۆخ ئه‌وینی خودا كه‌وتبوو،
تروسكه‌ی له ژنێكی كۆست كه‌وتوو خواستووه.
زایه‌ڵه‌ی تیكه‌ڵی باهۆزكردووه،
بۆ گوتنی گۆرانییه‌كی خه‌مگین، گه‌لێك جاران، خوێنی ڕژاوی ڕاخستووه!
5
گوتم شتێكم لێ ون بووه، نه دڵم ده‌یناسێته‌وه نه نیگا!
ئه‌و بی چوارشێوه بێ سوراوی زه‌مه‌نه،
نه ده‌نگیم له بیرماوه نه ڕازی.
ئه‌گه‌ر بێت و بمده‌نه‌وه،
بۆخۆم ده‌بمه‌وه هه‌ناسه‌ی.