
بڕیار عەبدولڕەحمان - سۆران
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی١ی ٢٠٢٤، کۆڕێکی شیعری لە لایەن لێژنەی ڕۆشنبیریی فاکەڵتیی ئاداب بە هاوبەشی لە گەڵ بەشی کوردی زانکۆی سۆران، بۆ شاعیری ناودار(جەمال غەمبار) سازکرا.
کۆڕەکە بە ئامادەبوونی مامۆستایان و قوتابییان، دۆستانی شیعر و ئەدەب، لە کەشێکی هێمن و ئەدەبییانە بەڕێوەچوو.
مامۆستا جەمال غەمبار چەند تێکستێکی نوێی پێشکەش کرد کە بۆ جاری یەکەمە بڵاوئەکرێنەوە، بووە جێی ڕەزامەندی ئامادەبووان.
له کۆتاییدا شاعیر دڵخۆشی خۆی بەو پێشوازییە گەرم و گوڕە دەربڕی، مژدەی ئەوەشی بە خوێنەرانی دا لە ماوەی داهاتوو سەرجەم شیعرەکانی لە کۆبەرهەمێکدا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.


